به‌خێربێن بۆ وڵاتی خۆتان



15 oktober 2011

بمانبوورە کەیسنجەر!
پرسیارێک لە سەرۆکی پەڕلەمانی کوردستان!



تێبێنی: ئەم وتارە لە رۆژنامەی (رووداو) بە کوردی و لە سایتی رووداو بە ئینگلیزی بڵاو کراوەتەوە.

کاوە ئەمین


سەردانەکی سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان، کەمال کەرکووکی بۆ ئەمریکا، مشتومڕێکی زۆری بەدوای خۆیدا هێنا، بەتایبەتی دوای ئەوەی کە چەند پەرلەمێنتارێک داوا دەکەن کە دەبێت ئەجندای سەردانەکەی کراوە بێت و تێچوونی سەفەرەکەیشی بخرێتە بەردەم ئەندامانی پەرلەمان و لێکۆڵینەوەی لەسەر بکرێت. ئەگەرچی دەبوو وەزیر و سەرۆک پەرلەمان و کاربەدەستانی ئەو وڵاتە کاتێک سەردانی شوێنێک دەکەن بە پارەی خەڵک (کە دەڵێم خەڵک لە وڵاتێکی وەکو سوێد، سیاسییەکان بەدەر لە کاری شەخسی خۆیان کاروباری حکومەت بۆ نموونە سەفەری رەسمی دیکە بە پارەی باج وەرگرتن خەڵک دەکەن)، دیارە لە کوردستان دەبێتب بڵێین بەو پارەیەی کە وەکو بودجە لە عێراقەوە دەنێردرێت بۆ کوردستان، ئەوا خەرجی و مەسرەفەکانیان نەک بۆ داودەستگای پەیوەندیدار بەڵکو لەسەر ماڵپەری دەستگاکانیان دادەنێن، ئیتر پێویست بەو حەسیرمەیانە ناکات.


ئەوەی بەلای منەوە جێگای سەرنج و تێروانییە، سەردانی سەرۆکی پەرلەمانە بۆ لای کەسێکی وەکو هێنری کەیسنجەر کە بەیەکێک لە ئەندازیارانی هەرەسهێنای شۆررشی ئەیلوول لە ساڵی ١٩٧٥، دادەنرێت؟ لە هەواڵێکدا کە لەسەر ماڵپەری پەرلەمان دانراوە و تێیدا هاتووە کە کەیسنجەر دەڵێت: رووداوەکانی ١٩٧٥ و دواتر ناحاڵێبوونیکی دروستکردووە لە لای کورد! هەرەسهێنانی شۆرشێکی ١٤ ساڵە و دەیان هەزار کوژراو و بریندار و کاولکردنی وڵاتێک لە لای جەنبیان ناحاڵیبوونە. کەیسنجەر کەسێکی درۆزن و ساختەچییە و هەموو شتێکی لەبەرژەوەندی ئەمریکا و ئیسرایلدا کردووە لە ناوچەکەدا، خۆزگە دەمزانی سەرۆکی پەرلەمان لە وەڵامی ئەو قسەیەدا چی بە کەیسنجەر گوتووە؟ چونکە ئەوەی کە لە هەواڵەکەی پەرلەماندا بڵاو کراوەتەوە تەنها وەکو کوڕزانەوە وایە! کەمال کەرکووکی نەدەبوو بچێتە دیداری کەسێک کە هیچی لە سەددام و ئەوانی دیکە کەمتر نییە بۆ کورد، کە هەردەشچوو دەبوو داوای لێبکردایە کە با لەسەرەمەرگیشدا بێت داوای لێبووردن لە گەلی کورد بکات!

11 augusti 2011

خۆشەویستی نیشتیمان
کاوە ئەمین

تێبینی: ئەم وتارە لە رۆژنامەی رووداوی رۆژی دووشممە (٨/٨) بڵاو کراوەتەوە.

لەم رۆژانەی پێشوودا، سوواری تەکسییەک بووم، جیاوازیی نێوان ئەم تەکسییە و زۆربەی ئەوانی دیکە ئەوە بوو کە گۆرانی تورکی و عەرەبی و فارسی لێنەدەدا، دیاریش بوو لەو کەسانە نەبوو کە رک لەسک بێت و کەسێکی تا بڵێی کوردستانی بوو. لەو ماوە کەمەی کە پێکەوە بووین لە چەندین دەرگاماندا، گرانی بەنزین، ناهۆشیاری خەڵک، دردۆنگی ئۆپۆزسیۆن و بێمنەتی حکومەت. لە وڵاتێکدا کە وەک دەڵێن دوومەم وڵاتە لە دنیادا کە نەوتی خەزنکراوی هەیە و بەدەست بێ بەنزینی و گرانیی و خراپی بەنزینەوە بناڵێنێت، مەگەر مرۆڤ بتوانێت تەنیا بە یەک وشە پێناسەی بکات، ئەویش شەرممە.

04 augusti 2011


قەندیل ئێرانیش دەهەژێنێ!

کاوە ئەمین

تێبینی: ئەم وتارە لە ڕۆژنامەی (رووداو)ی  ١ ئابی ٢٠١١ دا بڵاو کراوەتەوە.

لە دوای رووخانی رژێمی بەعس لە عێراق، تورکیا و ئێران بە جیابێت یانیش پێکەوە، بۆردومانکردنی باشووری کوردستانیان خستۆیە پێشی پێشەوەی ئەجندای سیاسی و سەربازی خۆیانەوە، تا ئێستا دەیان هاووڵاتی کورد بوونەتە قووربانی. هەرچەندە ئەو دەوڵتانە (PKK  و پەژاک) دەکەنە بینانوو، بەڵام ڕاستییەکەی ئامانجیان هەموو کوردە و گرنگ نییە بۆیان کوردی کوێندەر دەکوژرێت، چونکە لە دیدی ئەو داگیرکەرانەوە یەک کورد هەیە ئەویش  "کوردی خراپە"، ئیتر ئەو هەموو شێڕ و ڕێوی هێناوەیەی نێو رۆژنامەکان و شیکردنەوە و ماستاوکردنی بێتام و لێکدانەوە و پاساوهێنانەوە هەمووی قسەی رووتن وەک شاعیر دەڵێت: قسەیش ناچێتە ناو گیرفانەوە.

07 juni 2011

 بوله‌ند توران: "ئێمه‌ یه‌کێتی کوردمان ته‌نیا بۆ هه‌ڵبژاردن ناوێت"

کاوه‌ ئه‌مین

لایه‌نگرانی پارتی ئاشتی و دیموکراتی BDP له‌ وڵاتانی ئه‌وروپا ده‌ستیان به‌ هه‌ڵمه‌تێکی پشتیوانی له‌و پارته‌ کردووه‌ له‌ شێوه‌ی ئاهه‌نگگێران و گردبوونه‌ی سیاسی. بۆ زانیاری زیاتر له‌سه‌ر ڕه‌وشی سیاسی باکووری کوردستان و هه‌ڵبژاردنه‌کانی 12 ته‌مووز داهاتوو، ئه‌م گفتوگۆیه‌مان له‌گه‌ڵ هونه‌رمه‌ند و ئه‌ندامی شاره‌داری گه‌وره‌ی قه‌یانپار له‌ دیاربه‌کر (ئامه‌د) ئاماده‌کردووه‌ که‌ هه‌م وه‌کو هونه‌رمه‌ند و هه‌میش وه‌کو سیاسییه‌ک بۆ پشتیوانی کوردانی تاراوگه‌ له‌ به‌ره‌ی ره‌نج، سه‌ردانی سوێدی کردبوو.

کاوه‌ ئه‌مین: ده‌کرێت خۆتمان پێ بناسێنیت؟

بوله‌ند توران: من ناوم بوله‌ند تورانه‌، هونه‌رمه‌ندم و له‌ ساڵی 2009، له‌سه‌ر لیستی BDP کاندیدکرام بۆ هه‌ڵبژارنی شاره‌وانییه‌کان، ئێستا ئه‌ندامی شورای شاره‌وانی قه‌یانپنارم له‌ شاره‌وانی مه‌زنی ئاماده‌.

کاوه‌ ئه‌مین: کۆمیسۆنی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌کانی تورکیا بڕیاری ڤیتۆکردنی 12 کاندیدی سه‌ربه‌خۆی دا، به‌ڵام هه‌رزوویش به‌شیمان بوونه‌وه‌، ئه‌و دوو هه‌ڵوێسته‌ جیاوازه‌ له‌کاتێکی وا که‌مدا بۆ؟

بوله‌ند توران: ئێمه‌ له‌ کوردستان و تورکیا 61 کاندیدی سه‌ربه‌خۆمان دیارکردووه‌، چونکه‌ له‌ تورکیا، ئه‌گه‌ر وه‌ک پارت به‌شداری بکه‌یت ده‌بێت ڕێژه‌ی 10% ده‌نگده‌رانی هه‌موو تورکیا به‌ده‌ست بخه‌یت. راستیه‌که‌ی ئه‌و به‌ربه‌سته‌شیان بۆ کورد داناوه‌ بۆیه‌ نایه‌نه‌وێت بیگۆڕین، ده‌نا ئێمه‌ ناچارنه‌ده‌بووین به‌ کاندیدی سه‌ربه‌خۆ به‌شداری بکه‌ین. کاتێک AKP ناوی کاندیده‌کانی ئێمه‌ بینی که‌ له‌ که‌سایه‌تی نیشتیمانپه‌روه‌ری کورد و که‌سایه‌تیه‌ به‌هێزه‌کانن، که‌وته‌ فرتوفێڵ، به‌تایبه‌تی ئه‌وان چه‌ند ساڵێکه‌ له‌سه‌ر حوکمن و له‌ سووپاوه‌ بیگره‌ تا کۆمیسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌کان خه‌ڵکی گوێڕایه‌ڵی خۆیان هه‌یه، بۆیه‌ ویستیان به‌ناوی دیموکراتی و دۆزی ‌   KCK وه‌ زه‌ربه‌یه‌کی گه‌وره‌مان لێبده‌ن، به‌ڵام ئه‌وه‌ی که ‌ئه‌وان چاوه‌ڕوانیان نه‌ده‌کرد ئه‌وه‌ بوو که‌ گه‌لی کورد له‌ باکوور به‌وشێوه‌ گرسه‌ییه‌ بڕژێنه‌ سه‌رشه‌قامه‌کان و ته‌نانه‌ت رووبه‌ڕووی تانک و تۆپی تورک ببه‌نه‌وه‌، له‌ لایه‌کی دیکه‌وه‌ هه‌ندێک له‌ رۆژنامه‌نووس و نووسه‌ره‌ تورکه‌ دیموکراتخوازه‌کان هه‌ڵوێستێکی باشیان نیشاندا، هه‌روه‌ها له‌ ئه‌وروپا و زۆرشوێنی دیکه‌وه‌ ڕه‌خنه‌ له‌ تورکیا گیرا، بۆیه‌ تورکیا ناچاربوو بڕیاره‌که‌ی خۆی بگۆڕێت. کاتێک گه‌لی کورد به‌ڕێگای دیموکراتی هه‌نگاو بنێت، به‌ڵام ئه‌وان به‌وشێوه‌یه‌ وه‌ڵامی بده‌نه‌وه‌، ئه‌وا بێگومان به‌ که‌ڤه‌ر و به‌رد و دار وه‌ڵامی تورکیا ده‌ده‌نه‌وه‌، ئێمه‌ له‌گه‌ڵ توندوتیژیدا نین، به‌ڵام که‌ ڕێگاکانمان لێبگرن، خۆ وه‌کو په‌ز له‌به‌رده‌میاندا دانانیشین و سه‌رمانبڕن. ئه‌وه‌تا گه‌لانی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست ده‌یانه‌وێت به‌ شێوه‌یه‌کی ئاشتیانه‌ مافه‌کانیان به‌ده‌ست بخه‌ن، به‌ڵام که‌ ڕێگای دیموکراتی ده‌گیرێت، خه‌ڵک ناچار ده‌بێت په‌نا بۆ ڕێگای دیکه‌ ببات. ئێمه‌ خۆشحاڵین که‌ هه‌موو کوردستان به‌ره‌و خۆڕێکخستن ده‌چێت، به‌ڵام له‌ باکووری کوردستان باشتره‌ چونکه‌ به‌هۆی بارودۆخه‌که‌وه‌ میلله‌ت هه‌مووی له ‌سیاسه‌ته‌وه‌ گلاوه‌ و خۆیان به‌دواچوون بۆ رووداوه‌کان ده‌که‌ن.

30 maj 2011

ئه‌منستی په‌نجا ساڵ دژی ئه‌شکه‌نجه‌

کاوه‌ ئه‌مین



په‌نجا ساڵ پێش ئێستا، له‌ 28 گوڵانی 1961، پارێزه‌رێکی به‌ریتانی بانگه‌وازێکی بڵاو کرده‌وه‌ تێیدا داوای پشتیوانی له‌ "زیندانییه‌ له‌بیرکراوه‌کان" کرد. ئه‌و پارێزه‌ره‌ که‌ ناوی پیته‌ر بێنه‌سۆن بوو، مه‌به‌ستی له‌ "زیندانییه‌ له‌بیرکراوه‌کان" ئه‌وانه‌ بوو که‌ به‌هۆی بیروباوه‌ڕی سیاسی یانیش ده‌ربڕینی بۆچونێک که‌ له‌گه‌ڵ رژێمه‌ دیکتاتۆرییه‌کاندا نه‌ده‌هاته‌وه، زیندانی ده‌کران. ئه‌وانه‌ی که‌ زیندانی ده‌کران ده‌خرانه‌ ژێر ئه‌شکه‌نجه‌ و لێدانه‌وه‌، یانیش سووکایه‌تی سێکسیان پێده‌کرا و هه‌ندێک جاریش هه‌ر له‌ زیندانه‌کاندا له‌ناو ده‌بران و له‌سێداره‌ ده‌دران.

ئه‌و ده‌ستپێشخه‌رییه‌ پیته‌ر سه‌ره‌تایه‌ک بوو بۆ دامه‌زارندنی لێبوورندی نێونه‌ته‌وه‌ی (ئه‌منستی ئینته‌رناشیۆناڵ) که‌ ئێستا له‌ 150 وڵاتدا چاودێر و لقی هه‌یه‌ و نزیکه‌ی سێ ملیۆن ئه‌ندامی خۆبه‌خشی هه‌یه‌. یه‌کێک له‌ کاره‌کانی ئه‌منستی له‌قاودانی ئه‌و وڵات و ته‌نانه‌ت ئه‌و گروپه‌ چه‌کدارانه‌یه‌ که‌ ئه‌شکه‌نجه‌ به‌کارده‌هێنن به‌دژی نه‌یاره‌کانیان که‌ ته‌نها تاوانیان ئه‌وه‌یه‌ وه‌کو ئه‌وان بیرناکه‌نه‌وه‌ یانیش به‌دژی یاسا ناداتپه‌روه‌ریه‌کاندا ده‌چێته‌وه‌. نابه‌رانبه‌ری ئابووری و کۆمه‌ڵایه‌تی که‌ هێشتا به‌شێکی زۆری جیهان به‌ده‌ستیه‌وه‌ ده‌ناڵێنێت. رێکخراوی ئه‌منستی له‌ ڕیگای خه‌باتی مه‌ده‌نیانه‌وه‌ کاره‌کانی به‌رێوه‌ده‌بات له‌شێوه‌ی ئیمزاکۆکردنه‌وه‌، بڵاوکردنه‌وه‌ی ناوی زیندانیان و خۆپیشاندان و چالاکی جۆربه‌جۆری دیکه‌وه‌ گوشار ده‌خه‌نه‌ سه‌ر ئه‌و ده‌وڵه‌تانه‌ی که‌ هێشتا ئه‌شکه‌نجه‌دان، له‌سێدراه‌دان و هه‌ڵاواردنی نه‌ژادی و جنسی و ئاینییان تێدایه‌.

23 maj 2011

کورد و هه‌ڵبژاردنه‌کانی تورکیا

کاوه‌ ئه‌مین


یه‌کێک له‌ پایه‌ گرنگه‌کانی سیستێمێکی دیموکراتی، هه‌ڵبژاردنه‌. له‌ دوای ساڵانی په‌نجاکانی سه‌ته‌ی رابردووه‌وه‌، له‌ تورکیا هه‌ڵبژاردن به‌ڕێوه‌ ده‌چێت، به‌ڵام ئه‌وه‌ به‌و مانایه‌ نایێه‌ت که‌ ئه‌و وڵاته‌ دیموکراتی تێدا سه‌قامگیر بووه‌، به‌تایبه‌تی له‌ باکووری کوردستان، هه‌تا سه‌ره‌تای نه‌وه‌ده‌کانیش کورد وه‌کو نه‌ته‌وه‌ نه‌یتوانیوه‌ نوێنه‌ری خۆی هه‌ڵبژێرێت، ئه‌و کوردانه‌یشی که‌ ئه‌ندامی پارته‌ تورکیه‌کان بوون، هیچ کاتێک نه‌یانتوانیووه‌ و نه‌یانویستووه‌ وه‌کو نوێنه‌ری کورد له‌ په‌رله‌مانی ئه‌و وڵاته‌دا خۆیان نیشان بده‌ن، به‌ڵکو هه‌میشه‌ له‌ خزمه‌تی به‌رژه‌وه‌ندی خۆیان و به‌رژه‌وه‌ندی نه‌ته‌وه‌ی سه‌رده‌ستی تورکدا بوون.

دوای ئه‌وه‌ی بۆ یه‌که‌مین جار له‌1992، کورد ده‌نگیان به‌ نوێنه‌ری خۆیاندا، زۆری پێنه‌چوو دیموکراتیه‌که‌ی تورکیا په‌رده‌ درۆینه‌که‌ی له‌سه‌ر خۆی داماڵی و نوێنه‌ره‌کانی کورد به‌ به‌هانه‌ی جوداخوازی له‌ په‌رله‌مانی ئه‌و وڵاته‌ کرانه‌ ده‌ره‌وه‌ و هه‌ندێکیان ره‌وانه‌ی حه‌پسخانه‌ کران و ئه‌وانی دیکه‌یشیان په‌نایان بۆ ده‌ره‌وه‌ی وڵات برد. ئه‌وه‌ چه‌ند خولێکه‌ سه‌ره‌ڕای هه‌موو ئاسته‌نگیه‌کان کوردانی باکوور به‌شێوه‌یه‌کی سنوورداریش بێت توانیویانه‌ نوێنه‌ری خۆیان هه‌ڵبژێرێن، به‌ڵام هێشتا نوێنه‌رانی کورد نه‌یانتوانیوه‌ کاریگه‌ری گه‌وره‌ له‌سه‌ر سیاسه‌تی ده‌وڵه‌تی تورکیا دابنێن، ئه‌وه‌یش په‌یوه‌ندی به‌ که‌مته‌رخه‌می و بێتوانایی نوێنه‌رانی کورده‌وه‌ نییه‌ به‌ڵکو‌ رێگری سه‌ره‌کی په‌یوه‌ندی به‌ ‌بوونی ئه‌و هه‌موو یاسا نادیموکراتیانه‌ی ئه‌و وڵاته‌وه‌ هه‌یه‌ که‌ تا ئێستایش جگه‌ له‌ تورک هیچ نه‌ته‌وه‌یه‌کی دیکه‌ به‌ ره‌سمی دانی پێدا نانرێت، له‌ هیچ وڵاتێکی دنیادا به‌ربه‌ستی وه‌کو ئه‌وه‌ی له‌ تورکیا هه‌یه‌ له‌به‌رده‌م پارته‌ سیاسیه‌کاندا دانه‌نراوه‌. بۆ ئه‌وه‌ی پارتێکی سیاسی بتوانێت ئه‌ندام بنێرێته‌ په‌رله‌مان ده‌بێت رێژه‌ی 10% له‌ هه‌موو ده‌نگه‌کانی تورکیا بێنێ، بۆیه‌ پارته‌ کوردییه‌کان ناچاران په‌نا بۆ کاندیدی سه‌ربه‌خۆ به‌رن ئه‌ویش له‌ وڵاتێکی داگیرکراوی وه‌کو کوردستاندا که‌ ڕیژه‌ی نه‌خوێنده‌واری به‌چاو تورکیاوه‌ له‌ ئاستێکی به‌رزدایه‌ و ده‌وڵه‌ت هه‌موو ئیمکاناتێکی خستۆته‌ به‌رده‌م سیستێمی توانه‌وه‌ی کوردان، کارێکی ئاسان نییه‌.

11 maj 2011

وتارێكی وه‌رگێردراو له‌ سه‌ر کپکردنی ده‌نگی رۆژنامه‌نووسان له‌ تورکیا
بۆ خوێندنه‌وه‌ی وتاره‌که‌ سه‌ردانی ماڵپه‌ری رۆژنامه‌ی میدیا بکه‌، وتاره‌که‌ رۆژی 10/5  به‌ناونیشانی تورکیا ده‌نگه‌
ره‌خنه‌گره‌کان کپ ده‌کات، بڵاو کراوه‌ته‌وه
‌
له‌ یه‌که‌مین ساڵیادی له‌ سێداره‌دانی 4 تێکۆشه‌ری کورد له‌ ناویاندا مامۆستا فه‌رزاد که‌مانگه‌ر،  ڕاپرسییه‌ک له‌گه‌ل به‌رێزان: د.رویا طلوعی، کاوه‌ ئه‌مین ، نێگین شیخولئیسلامی، سامان ره‌سولپوور و مه‌لائیکه‌ عه‌له‌م هۆلی...



ئه‌م بابه‌ته‌ به‌ دورودرێژی به‌ کورمانجی سه‌رو له‌ رۆژنامه‌ی رۆژانه‌ی  ئازادیا وڵات، 11/5 له‌ دیاربه‌کر بڵاو کراوه‌ته‌وه، لێره‌دا ته‌نها به‌شێکی گفتوگۆکان بڵاو کراوه‌ته‌وه‌‌
ئاماده‌کردنی: دێرسیم ئوره‌مار‌

Ferzad bû xwîna azadiyê di demarên civakê de

Ev nivîs li ser salvegera bidarvekirina 5 çalakgerên siyasiyên kurd û îranî yên di girtîgeha Êvîna Tehranê de ye


11/05/2011
DÊRSIM OREMAR





Ev nivîs li ser salvegera bidarvekirina 5 çalakgerên siyasiyên kurd û îranî yên di girtîgeha Êvîna Tehranê de ye...

Van girtiyan bi berxwedan û derkirina hin nameyan ku di girtîgehê de nivîsandibûn rêbazeke nû li Îran û rojhilatê Kurdistanê dane destpêkirin, nameyên ku di hucreyên tarî û reşçalên mirinê de di şert û mercên cuda de hatibûn nivîsandin text û dilê dîktatoran lerizand. Wijdana mirovahî hejiya û heta pan-Îranistan jî piştgîrî da van çalakgerên kurd, bi awayekî ku piştî bidarvekirina van li Kurdistan, Îran û hin welatan greva birçîbûnê hat îlankirin. Bi van nameyan re êdî kêm kes li Kurdistan, Îran û seranserê cîhanê hene ku van nas neke û bûne navên nemir... Di yekemîn salvegera vê qirkirina siyasî û fizîkî de, min xwest raya hin çalakvanên medenî-siyasî û rojnamegerên rojhilatê Kurdistanê der barê astê karigeriya berxwedan û nameyên ku di girtîgehan de hatibûn nivîsandin li ser civaka Îran û rojhilatê Kurdistanê.

18 april 2011

پرۆده‌نی .. پرۆده‌نی
کاوه‌ ئه‌مین

ئۆپۆزسیۆن و حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان به‌دوو ئارسته‌ی جیاوازادا داژۆن و هیچ لایه‌کیان ئاماده‌نین سازش له‌سه‌ر ئه‌و خاڵانه‌ بکه‌ن که‌ به‌بێ توانج لێدان له‌ خاڵی دۆمینه‌ ده‌چن و هه‌رکه‌س هه‌ڵده‌ستێت ده‌یه‌وێت خاڵی زیاتر له‌ به‌رانبه‌ره‌که‌ی بگرێت، به‌ڵام که‌س نازانێت که‌ی و کێ دۆمینه‌ ده‌کات؟ وابزانم هێنده‌مان له‌سه‌ر ده‌سته‌ڵات نووسیوه‌، کورد وته‌نی سیوایان هاتۆته‌وه‌، چونکه‌ ئه‌گه‌ر هه‌ر له‌سه‌ره‌تاوه‌ گوێیان بگرتایه‌ ئه‌وا ده‌مێکبوو کورد به‌گشتی دۆمینه‌که‌ی بردبووه‌وه‌ و دووشه‌شی له‌ ده‌ستی داگیرکه‌راندا تۆپاندبوو. ئه‌وانه‌ی ئه‌مڕۆ خۆیان کرۆته‌ به‌رهه‌ڵستکار و سه‌ره‌تا داوای چاکسازیان ده‌کرد و ئێستا کردوویانه‌ به‌ پاکسازی، تاوه‌کو هه‌ڵبژاردنی 25/7 خۆیان  به‌شێک بوون له‌ حکومه‌ت، به‌تایبه‌تی ئیسلامییه‌کان، که‌وابێت ئه‌وانیش به‌شێکی چاکیان له‌و گه‌نده‌ڵییه‌ به‌نسیب ده‌بێت که‌ کوردستانی داگیرکردووه‌.
به‌رهه‌ڵستکارانی علمانی و ئیسلامی کورد که‌ مه‌گه‌ر ته‌نها له‌ مه‌نجه‌ڵی دژی حکوومه‌تی هه‌رێم جێگایان بێته‌وه‌ له‌سه‌ره‌تاوه‌ کۆمه‌ڵێک داخوازیان له‌ کۆمه‌ڵه‌ خاڵێکدا چرکرده‌وه‌ که‌ ده‌کرا جێبه‌جێ بکرێن، به‌ڵام به‌هۆی ناسه‌قامگیری نێوخۆیان نه‌یانتووانی که‌مێک پشودرێژ بن به‌ڵکو کاتێک خۆپیشاندانی به‌رده‌رکی سه‌را ده‌ستی پێکرد پێیان وابوو که‌ ئیتر حکومه‌تی هه‌رێم به‌ده‌ردی تونس و میسر ده‌چێت و ئه‌جندای سیاسی خۆیان تێگه‌ڵ به‌ خۆپیشاندانه‌کان کرد به‌تایبه‌تی هاندانی هه‌ندێک له‌ مه‌لاکانی سه‌ر به‌ گرووپه‌ ئیسلامیه‌کان هێنده‌ی دیکه‌ ره‌وشه‌که‌ی به‌ره‌ و ئاڵۆزتر برد، ئاخر به‌رهه‌ڵستکاران له‌ لایه‌ک له‌گه‌ڵ حکوومه‌ت و پارتی  و یه‌کێتی کۆده‌بوونه‌وه‌ و له‌ ژێره‌وه‌یش هانی لایه‌نگرانی خۆیان ده‌دات دروشمی بروخێ به‌رزبکه‌نه‌وه‌.

05 april 2011

کوردانی رۆژئاوا له‌ چاوه‌روانی خۆری ئازادیدا
کاوه‌ ئه‌مین
ئازادی و نادادپه‌وره‌ری و تووره‌یی له‌گه‌نده‌ڵی، سێ چه‌مکی سه‌ره‌کین که‌ راپه‌رینی وڵاتانی عه‌ره‌بی که‌ هه‌ندێک جار له‌ رۆژئاوا به‌ "به‌هاری شۆڕشی عه‌ره‌بی" ناوزه‌د ده‌کرێت، پێ ده‌ناسرێته‌وه‌، پێی ناوه‌ته‌ قۆناخێکه‌وه‌‌ که‌ پێناچێت رژێمه‌ دیکتاتۆره‌کانی عه‌ره‌بی بتوانن سه‌رکوتیان بکه‌ن. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی که‌ چه‌خماخه‌ی سه‌رهه‌ڵدانه‌کان به‌هۆی بێکاری، برسێتی و گرانی و ناعه‌داله‌تیه‌وه‌ لێ درا، به‌ڵام ناکرێت چاو له‌وه‌ بپۆشین که‌ خه‌ڵکی ناوچه‌که‌ ئێستا چاوکراوه‌ترن له‌ جاران و شۆڕشی ته‌کنه‌لۆجیا و راگه‌یاندن به‌تایبه‌تی ئینته‌رنێت و مۆبیل ته‌له‌فوون وه‌کو تۆڕیی جاڵجاڵۆکه‌ باڵیان به‌سه‌ر باکووری ئه‌فریقا و رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدا کێشاوه‌. ئێستا له‌ زۆربه‌ی گونده‌ دووره‌ ده‌سته‌کانیش مۆبیل ته‌له‌فوون هه‌یه‌. تۆره‌ کۆمه‌ڵایه‌تیه‌کانی وه‌کو فه‌یسبووک کۆنترۆڵکردنیان ئاسان نییه‌.
شۆرشی عه‌ره‌بی که‌ له‌ تونسه‌وه‌ ده‌ستی پێکرد و پاشان میسر و لیبیا و یه‌مه‌ن و به‌حره‌ینی گرته‌وه‌، ئێستا پریشکه‌که‌ی که‌وتۆته‌ نێو په‌رێزی پیسی حیزبی به‌عس له‌ سووریا و شاری ده‌رعه‌ که‌ ده‌که‌وێته‌ خوارووی سووریاوه‌ له‌ نزیک سنووری ئوردوون‌، بووته‌ ده‌روازه‌ی راپه‌رین له‌ سووریا و سه‌رچاوه‌ نافه‌رمییه‌کان باسی کوشتنی سه‌دان که‌س ده‌که‌ن له‌و شاره‌دا. ئه‌وانه‌ی که‌ سه‌رکردایه‌تی خۆپیشاندانه‌کان ده‌که‌ن رووناکبیره‌ ناسراوه‌کان نیین که‌ به‌هۆی بیروبۆچونه‌کانیانه‌وه‌ زیندانی ده‌کران، به‌ڵکه‌ خه‌ڵکانی ساده‌ی نێو کۆمه‌ڵگه‌ن و سه‌ربه‌ ئیخوانموسلیمه‌کانیش نین وه‌کو گۆڤاری دیشپیگلی ئه‌ڵمانی نووسیویه‌تی ڕژێمه‌که‌ی به‌شار ئه‌سه‌د هه‌میشه‌ وه‌کو هه‌ره‌شه‌یه‌ک بۆ سه‌ر ئیستیقراری وڵاته‌که‌ی ده‌یناسێنێت.

20 mars 2011

15 mars 2011

هه‌ڵه‌بجه‌ له‌یاد ناکه‌ین

Glöm Inte Halabja!



Do not forget Halabja!

06 mars 2011

له‌ وه‌ڵامی پرسیارێکی هه‌ڵۆ مه‌رگه‌ییدا که‌ له‌ رۆژنامه‌ت روماڵ و میدیادا بڵاو کراوه‌ته‌وه‌:




02 mars 2011

له‌ رۆژنامه‌ی میدیایی 1-3 پرسیاری ئه‌م هه‌فته‌یه‌ ئاراسته‌ی من کراوه‌، بۆ وه‌ڵامدانه‌وه‌ی


پرسیاری هه‌ڵۆ مه‌رگه‌یی له‌ لاپه‌ره‌ 6 دا، وه‌ڵامه‌که‌ بخوێنه‌ره‌وه

26 februari 2011


گەنجینەی ئەدەبی نەبینراو‌


كاوە ئەمین
رووداو -سوێد

ئێوارەی 8/2/2011، لە كتێبخانەی گشتی شاری ئۆپسالا، كتێبێك بە ناوی (گەنجینەی ئەدەبی شاراوە) كە ماوەی پێنج ساڵە، رۆژنامەنووس و نووسەری سوێدی، ئانا فرانكلین و شاعیر رەزا رەزوانی كە بە ئەسڵ ئێرانییە، پێوەی خەریكبوون، لە ئاهەنگێكدا بە خوێنەری سوێدی زمان ناسێنرا.
كتێبەكە باسی ژیانی حەوت نووسەری بیانی دەكات كە لە ئۆپسالا و دەوروبەری دەژین و بەرهەمەكانیان بە زمانی زگماكی خۆیان دەنووسن، هەربۆیە وەك ئامادەكارانی ئەو كتێبە دەڵێن: “ئەو نووسەرانە، گەنجینەیەكی ئەدەبین، بەڵام بەهۆی ئەوەی كە بە زمانی سوێدی نانووسن، خوێنەری سوێدی ئاشنایەتی لەگەڵ بەرهەمەكانیان نییە. ئەوە لە كاتێكدایە كە بەرهەمی هەندێك لەو نووسەرانە كراونەتە سوێدی، بەڵام بەهۆی ئەوەی كە رەگوریشەی بەشێكی زۆری ئەو نووسەرە بیانیانەی خەڵكی دەرەوەی سنوورەكانی ئەورپان، وەك پێویست لاپەرەی فەرهەنگی رۆژنامەكان گرنگی بە بەرهەمەكانیان نادەن، هەروەك دەبینین، ژمارەیەكی زۆر كەم لە نووسەرانی رۆژهەڵاتی و ئەفریقی خەڵاتی ئەدەبی نۆبێڵیان پێ رەوا بینراوە”.
 ئەو حەوت نووسەرەش بریتیبوون لە: رۆسیلیۆ لیۆناردۆ، نوێ هێلگا، رەزوان مورتەزا، كۆستاس كۆكۆلیۆس، ئاك وێساپەر و هەردوو نووسەری كورد فەرهاد شاكەلی و رەفیق سابیر.
لە ئێوارە كۆڕەكەدا، وێنەی هەریەك لەو نووسەرانەی لە كتێبەكەدا باسی ژیانیان كراوە و بەشێكی كەم وەك نموونەیەك لە نووسینەكانیان كە وەرگێردراوەتە سەر زمانی سوێدی لە پیشانگایەكدا نیشاندران. وێنەكان لەلایەن تەیمور زەرێی ئێرانییەوە گیراون. هەروەها چەند وێنەیەكی وێنەكێشی نەرویجی سسیل ستانگیس نیشاندران كە وێنەی گوڵە قەدەخەكراوەكانی كوردستانی كێشاوە.

گوڵە كوردییە
قەدەخەكراوەكانیش نمایشكران
بەسەرهاتی گوڵەقەدەخەكراوەكان بەسەرهاتێكی درێژەو پەیوەندی بە نووسەر و بۆتانیستی سوێدی یوهان فرۆدینەوە هەیە كە لەساڵی 1930 دا سەردانی باكووری كوردستان دەكات و وێنەی ئەو گوڵانە دەكێشێ كە تایبەتمەندێتی كوردیان هەیە. نووسەر ناوی هەموو گوڵەكانی بەلاتینی لەگەڵ ناوە كوردییەكانیدا نووسیوە و لە كتێبێكدا چاپیكردوون وەكو كوردیكۆم و كوردیكا و.. بەوشێوەیە ناوی گوڵە كوردییەكان لە جیهاندا بڵاوبوونەوە، بەڵام لەبەرئەوەی ناوەكانیان بە كوردیش نووسراون لەلایەن دەوڵەتی توركیاوە دژایەتیكرا، ئەوەیش وەك دژایەتی فەرهەنگ و زمانی كوردی لەلایەن نووسەران و بۆتانیستەكانەوە لێكدرایەوە.

21 februari 2011

چاکسازی ئارامی کوردستان ده‌پارێزێ
کاوه‌ ئه‌مین

ئه‌م وتاره‌ له‌ رۆژنامه‌ی (رووداو)ی ئه‌مرۆ، 21 – 2 – 2011 دا، بڵاوکراوه‌ته‌وه‌


ئه‌و گۆرانکاریانه‌ی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست و باکووری ئه‌فریقا که‌ له‌ توونسه‌وه‌ ده‌ستی پێکرد و چه‌ندین وڵاتی گرتۆته‌وه‌ ناویان لێناوه‌ "شۆڕشی سپی"، مه‌به‌ست له‌ شۆرشێکه‌ که‌ خوێنی تێدا نه‌رژێت، ئه‌گه‌رچی ده‌یان که‌سیش بوون به‌ قووربانی به‌داخه‌وه‌. گۆرانکاریه‌کان هه‌رچۆنێک بن کاریگه‌ریان به‌سه‌ر ته‌واوی ناوچه‌که‌وه‌ ده‌بێت و سه‌رده‌مێکی نوێ ده‌ستی پێکردووه‌. من پێشتر له‌ وتارێکدا باسی ئه‌وه‌م کردبوو که‌ ناکرێت کوردستان به‌و وڵاتانه‌ بچوێنین، چونکه‌ گه‌وره‌ترین جیاوازی نێوان ئه‌وان و کوردستان ئه‌وه‌یه‌ که‌ ئه‌وان خاوه‌نی کیانی سه‌ربه‌خۆن، کاتێک دیکتاتۆرێکی وه‌کو حوسنی موباره‌ک که‌ سی ساڵه‌ حکوم ده‌کا
ت و تادوا چرکه‌ساتیش پێی وایه‌ یانیش داوده‌ستگه‌ گه‌نده‌ڵ و ماستاوچییه‌کانی ده‌وروبه‌ری وایان تێگه‌یاندبوو که‌ خه‌ڵک به‌دڵ و به‌گیان له‌گه‌ڵیدان، به‌ڵام کاتێک به‌خۆیی زانی تازه‌ کار له‌کارترازابوو، ته‌نها جیاوزایه‌کی نێوان ئه‌و و چاوچیسکۆی رۆمانیا ئه‌وه‌ بوو که‌ حوسنی نه‌چووه‌ به‌رده‌می خه‌ڵکی راپه‌ریووی گۆره‌پانی ته‌حریر، که‌چی چاوچیسکۆ وای ده‌زانی خه‌ڵک گوڵبارانی ده‌که‌ن تا کاتێكی زانی خۆی و ژنه‌که‌یان له‌نێوبرد.
حکوومه‌تی هه‌رێمی کوردستان، ده‌سته‌ڵاتێکی دیکتاتۆری نییه‌ و به‌ده‌نگی خه‌ڵک هاتۆته‌ سه‌رحکوم، راسته‌ هه‌روه‌ها مه‌سعوود بارزانیش به‌ده‌نگی خه‌ڵک بووته‌ سه‌رۆکی هه‌رێم. به‌ڵام ئه‌وه‌ی که‌ لای که‌س شاراوه‌ نییه‌ و مه‌ته‌ڵێک نییه‌ هه‌ڵنه‌هێنرێت ئه‌وه‌یه‌ که‌ له‌ منداڵێکی ده‌ ساڵییه‌وه‌ هه‌تا لووتکه‌ی هه‌ره‌می هه‌رێم، باسی گه‌نده‌ڵی ده‌که‌ن، گه‌نده‌ڵییه‌ک که‌ وه‌کو خۆره‌ چۆته‌ ناو جومگه‌کانی هه‌یکه‌لی حکوومه‌ته‌وه‌، ئه‌وه‌یه‌ گه‌وره‌ترین هه‌ره‌شه‌ له‌سه‌ر ده‌سته‌ڵاتی کوردی نه‌ک ده‌وره‌به‌ر و خۆپیشاندان که‌ مافێکی سروشتی و سه‌ره‌تاییه‌ له‌ سیستێمی دیموکراتیدا.

06 februari 2011

Ger dewleta Misirê hilweşe hemû wê li pey biçin


Kawa Emîn


Lihevçûnek navbera rewşa îro ya welatên Ereb de derbaz dibe û li gel serhildana tevgera nasyonalîzma Ereb a ku ji despêka sedeya derbazbûyî ve serî hildaye, bi piştgiriya İnglîz û Frensa bûye despêkek bo hilweşandina dewleta Osmanî. Wê demê daxwaza nasyonalîzmên Ereb a herî mezin ew bû ji bin deshilatdairya Tirkan rizgar bibin, lê ti welatek Ereb nekarî sîstemek demokrat bike bingehek ji bo deshilatdariya xwe. Belkî gelek dewletên dîktatorî damezirandin, vêca yan ji aliyê malbatekê ve wekî welatên Kendavê dihatin rêvebirin yan jî serokên yekane yê welatên wekî; Misir, İraq, Sûrye, Lîbya û wekîdin... Niha ji 22 welatên ku jêre dibêjin, dewletên Ereb tenê li Libnan, Filistîn û İraq’ê hilbijartin tê kirin. Lê hilbijartin li wan welatan nebûye sedemê aramiya siyasî û aborî. Eger em li gel welatên Ewrûpa berhev bikin, ew her sê welat bi berdewamî di nav pirsgirêkên olî û neteweyî de ne, eger tifaq nebe wê ji ber hev hilweşin.
Li aliyê din mirov dikare bêje, Ereb çerxekê paşve ketin û nekarîn sîstemek dadperwerane û her çi nebe bi awayê xwe bikin bingeh. Rojnamevanek Swêdî di gotarek a xwe de behsa wê yekê dike ku rêkeft nîne, welatên Ereb feqîrin. Piştî xwepêşandanên Misrê, ji ber bi hilweşîna Hûsnî Mûbarek, welatên Ereb ên bakûrê Efrîqa û Rojhilata Navîn wê yek li pey yekê hilweşin. Eve rastiya wê ye, lê erê Mûbarek wê wekî Bin Elî bê rakirin ku zêdetirî 30 salane sîstemek wek ya tevna pîrebokê hûnandiye, li navçeyê xwediyê artêşek bihêze û Amerîka jî piştgiriyê lê dike?

31 januari 2011

ئه‌گه‌ر میسر هه‌ره‌سبێنێ، هه‌موویان به‌دوایدا ده‌چن
کاوه‌ ئه‌مین
ڕۆژنامه‌ی رووداو 31-1-2011

لێکچوونێک هه‌یه‌ له‌ نێوان ئه‌و بارودۆخه‌ی ئه‌مڕۆ وڵاتانی عه‌ره‌بی پێدا تێده‌په‌ڕن له‌گه‌ڵ سه‌رهه‌ڵدانی بزوتنه‌وه‌ی ناسیۆلیزمی عه‌ره‌بی که‌ له‌ سه‌ره‌تای سه‌ته‌ی رابردوودا سه‌ری هه‌ڵداو و به‌ پاڵپشتی ئینگلیز و فه‌ره‌نسیه‌کان بووه‌ سه‌ره‌تایه‌ک بۆ هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی ده‌وڵه‌تی عوسمانی. ئه‌و کاته‌ ناسیۆنالیسته‌ عه‌ره‌به‌کان خوازیاری رزگابوون بوون له‌ ده‌ست فه‌رمانره‌وایی تورک، به‌ڵام هیچ وڵاتێکی عه‌ره‌بی نه‌یتوانی سیستێمێکی دیموکراتی بکاته‌ بناخه بۆ حوکمڕانی خۆی، به‌ڵکو ژماره‌یه‌ک ده‌وڵه‌تی دیکتاتۆری دامه‌زارن، جا یان له‌لایه‌ن بنه‌ماڵه‌یه‌که‌وه‌ به‌ڕێوه‌ ده‌برێن وه‌کو وڵاتانی که‌نداوی عه‌ره‌بی، یانیش سه‌رۆکی تاقانه‌  له‌ وڵاتانی وه‌کو میسر، عێراق، سووریا و لیبیا و ئه‌وانی دیکه‌. ئه‌مڕۆ له‌ 22 له‌وانه‌ی پیێان ده‌ڵێن ده‌وڵه‌تی عه‌ره‌بی ته‌نها لوبنان و فه‌له‌ستین و عێراق هه‌ڵبژاردنیان تێدا ده‌کرێت، به‌ڵام هه‌ڵبژاردن له‌و وڵاتانه‌ نه‌بۆته‌ هۆی سه‌قامگیری سیاسی و ئابووری، ئه‌گه‌ر به‌راودریان بکه‌ین به‌ وڵاتانی ئه‌وروپا، ئه‌و سێ وڵاته‌ به‌به‌رده‌وامی له‌ کێشه‌ی دینی و نه‌ته‌وه‌ییدان، ته‌وافق نه‌بێت له‌به‌ریه‌ک هه‌ڵده‌وشێن.
به‌دیوه‌که‌ی تردا ده‌توانین بڵێین عه‌ره‌به‌کان سه‌ده‌یه‌ک دواکه‌وتن و نه‌یانتوانیوه‌ سیستێمێکی دادپه‌روه‌رانه‌  هه‌ر هیچ نه‌بێت به‌شێوه‌ی خۆیان بنیات بنێن.

26 januari 2011

ئێلین کلاسۆن: ماڵه‌که‌مان ببوو به‌ ماڵی کوردان!
کاوه‌ ئه‌مین
ئێلین کلاسۆن، هاوژینه‌ سوێدییه‌کی مه‌حموود باکسی، که‌ هه‌موو کتێبه‌کانی مه‌حموود باکسی کرۆته‌ سوێدی و هاوکارییه‌کی زۆری کردووه‌. دوا کتێبیشی دوای کۆچی دوایی مه‌حموود باکسی به‌ناوی "بیره‌وه‌ریه‌کانی تاروگه‌" نووسیوه‌ که‌ باسی ژیانی مه‌حموود باکسی ده‌کات. به‌ڵام له‌م گفتوگۆیه‌دا ده‌ڵێت: ئیتر پیربووم، به‌سه‌، ئه‌وه‌ی له‌ده‌ستم هاتووه‌ کردوومه‌.
ڕووداو: یه‌که‌مین کورد که‌ پێی ئاشنا بوویت کێ بوو؟
ئێلین: یه‌که‌مین کورد که‌ ناسیم، مه‌حموود باکسی بوو، ئه‌ویش له‌ ئاهه‌نگێکدا بوو که‌ بۆ سه‌ردانی وێنه‌گری تورک، ده‌مین ئۆزلوو، هاتبوو.
رووداو: چۆن بوو ئه‌و ژماره‌ زۆره‌ کتێبه‌تان نووسی، چۆن رێکه‌وتن له‌سه‌ر نووسینی ئه‌و کتێبانه‌؟
ئێلین: مه‌حموود نه‌یده‌توانی به‌ سوێدی بنووسێت، ئه‌و سه‌ره‌تا به‌ تورکی ده‌ینووسی و پاشان به‌ده‌می بۆی ده‌کردمه‌ سوێدی و منیش ده‌منووسیه‌وه‌ و رێکم ده‌خست.
رووداو: یه‌که‌مین کتێبتان به‌ سوێدی ناوی چی بوو؟
ئێلین: یه‌که‌مین کتێبی مه‌حموودم له‌ ئینگلیزیه‌وه‌ کرده‌ کوردی، ئه‌و خۆی به‌ تورکی نووسیبووی، کتێبکه‌ به‌ ناوی "ئه‌رێ تۆ" بوو. ئاخر من هه‌م رۆژنامه‌نووس و هه‌میش وه‌رگێڕ بووم. دیاره‌ هیچ کاتێک فێری تورکی نه‌بووم، کوردیش که‌مێک فێر بووم.
رووداو: هۆی چی بوو که‌ کاتێکی زۆری ژیانی خۆتت بۆ کێشه‌ی کورد ته‌رخان کرد؟
ئێلین: به‌ پله‌ی یه‌که‌م له‌به‌ر ئه‌وه‌ی که‌ زمانی کوردی زمانێکی قه‌ده‌خه‌بوو. مه‌حموود کاریگه‌ریه‌کی زۆری له‌سه‌ر دانام و راستییه‌که‌ی خۆیشم پێم خۆش بوو و سه‌رنجراکیش بوو بۆم.
رووداو: ئه‌وه‌ی من بیستوومه‌ که‌ تۆ بوویت له‌ ڕێگای ئۆسڤالد سۆدرکڤیسته‌وه‌، له‌ سالێ 1976 دا، کێشه‌ی کوردتان برده‌ ناو په‌رله‌مانی سوێد؟
زمانی کوردی له‌ باکوور
کاوه‌ ئه‌مین

ده‌رباره‌ی گرنگی زمانی دایک، هه‌زاران لێکۆڵینه‌وه‌ و گوتار نووسراون، هه‌موویشیان له‌سه‌ر ئه‌وه‌ کۆکن که‌ زمان یه‌کێکه‌ له‌ فاکته‌ره‌ هه‌ره‌ گرنگه‌کانی نه‌ته‌وه‌بوونی، نه‌ته‌وه‌یه‌ک. هه‌روه‌ها ته‌نها زمانه‌ که‌ ده‌توانێت، نه‌ته‌وه‌کان له‌ یه‌کتر جیا بکاته‌وه‌. به‌ شێوه‌یه‌کی زانستیش سه‌لمێندراوه‌ که‌ ئه‌گه‌ر منداڵێک زمانی دایکی خۆی به‌ باشی بزانێت ئه‌وا ئاسانتر ده‌توانێت فێری زمانی دیکه‌ ببێت. له‌ لێکۆڵینه‌وه‌یه‌کدا سه‌لـمێنداروه‌، له‌ ئه‌مریکا ئه‌و منداڵانه‌ی دوو زمان به‌ باشی ده‌زانن، له‌ وانه‌کانی دیکه‌یشدا له‌ منداڵانی دیکه‌ له‌ پێشتره‌وه‌ن.
ئیسماعیل بێشکچی له‌ کتێبێکی خۆیدا به‌ ناوی "چه‌ند گوتن له‌سه‌ر روناکبیرێن کورد" که‌ له‌ ساڵی 1991 بڵاو کراوه‌ته‌وه‌، دوای ئه‌وه‌ی که‌ په‌سنی پارتی کرێکارانی کوردستان ده‌دات له‌ هه‌موو روویه‌که‌وه‌، به‌ڵام که‌ دێته‌ سه‌ر ده‌وری ئه‌و پارته‌ له‌و سه‌رده‌مه‌دا له‌مه‌ڕ زمانی کوردی، ره‌خنه‌ی توندیان لێ ده‌گرێت، چونکه‌ وه‌کو پێویست گرنگیان نه‌دابوو به‌ زمانی کوردی. ئیسماعیل بێشکچی باسی کتێبێک ده‌کات که‌ پێم وایه‌ له ‌لایه‌ن به‌رێز عه‌بدوڵڵا ئۆجه‌لانه‌وه‌ له‌ ساڵی 1985 بڵاو کراوته‌وه‌ و ده‌نووسێت:"میلتانه‌کانی PKK ده‌بێت کوردستانیان خۆش بوێت، ده‌بێت گرێدراوی نه‌ته‌وه‌که‌یان بن، ده‌بێت بۆ رزگاری نه‌ته‌وه‌یی کوردستان فیداکاری گه‌وره‌ بکه‌ن و هتد. به‌ڵام له‌سه‌ر زمانی کوردی، په‌راویزێکی بچکۆله‌ی‌ش نه‌نووسراوه‌." بێشکچی پێی وایه‌ که‌ ئه‌وه‌ کێماسییه‌کی گه‌وره‌یه‌ که‌ PKK وه‌کو پیویست نرخ و به‌هاو گرنگی زمانی کوردی بۆ ئه‌ندامه‌کانی روون نه‌کردۆته‌وه‌. ئه‌و کاته‌ PKK پێی وابوو که‌ له‌ پێشدا ده‌بێت وڵات ڕزگار ببێت، کورد سنووره‌کان له‌ مێشکی خۆیاندا بسڕنه‌وه‌ و پاشان زمانی کوردی گرنگی پێ بدرێت.
PKK تێگه‌یشت که‌ نه‌خێر زمان ئامرازێکی هه‌ره‌ گرنگه‌ بۆ ناسنامه‌ی نه‌ته‌وه‌ی کورد، ئێستا که‌مپینی زمانی دایک جێگای ‌ تێزه‌کانی دیکه‌ی PKK و ڕێکخراوه‌کانی سه‌ر به‌و پارته‌ گرتۆته‌وه‌، کورد ده‌ڵێت زه‌ره‌ر له‌ نیوه‌یشیدا بگه‌رێته‌وه‌ هه‌ر قازانجه‌. سه‌لاحه‌دین ده‌میرتاش له‌ ئاخافتنێکی خۆیدا باسی ئه‌وه‌ی کرد که‌ نه‌ک هێشتا زوو نییه‌ بۆ گرنگی دان به‌ زمانی کوردی، به‌ڵکه‌ ئه‌وان  چل ساڵ دواکه‌وتوون و بۆیه‌ داوای لێبووردنی له‌ کورد کرد. بۆ ئه‌وه‌ی زمانی کوردی جێگا به‌زمانی کۆڵۆنیالیزمی تورکی لێژ بکات، ده‌بێت هه‌موو ئه‌و به‌ڵێنانه‌ به‌شێوه‌یه‌کی گشتی بخرێنه‌ کرداره‌وه‌ و ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر بکرێت ده‌بێت بایکۆتی زمانی تورکی بکرێت که‌ ئێستا نه‌ک به‌ باکووره‌وه‌ ناوه‌ستن به‌ڵکو ده‌یانه‌وێت له‌ ڕێگای زنجیره‌ تورکییه‌کانه‌وه‌ خۆیان بکه‌ن به‌ ناو ماڵی هه‌موو کوردێکدا له‌ پارچه‌کانی دیکه‌ی کوردستاندا.