کوردانی رۆژئاوا له چاوه‌روانی خۆری ئازادی‌دا
کاوه ئه‌مین
ئازادی و نادادپه‌وره‌ری و تووره‌یی له‌گه‌نده‌ڵی، سێ چه‌مکی سه‌ره‌کین که راپه‌رینی وڵاتانی عه‌ره‌بی که هه‌ندێک جار له رۆژئاوا به "به‌هاری شۆڕشی عه‌ره‌بی" ناوزه‌د ده‌کرێت، پێ ده‌ناسرێته‌وه، پێی ناوه‌ته قۆناخێکه‌وه که پێناچێت رژێمه دیکتاتۆره‌کانی عه‌ره‌بی بتوانن سه‌رکوتیان بکه‌ن. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی که چه‌خماخه‌ی سه‌رهه‌ڵدانه‌کان به‌هۆی بێ‌کاری، برسێتی و گرانی و ناعه‌داله‌تیه‌وه لێ درا، به‌ڵام ناکرێت چاو له‌وه بپۆشین که خه‌ڵکی ناوچه‌که ئێستا چاوکراوه‌ترن له جاران و شۆڕشی ته‌کنه‌لۆجیا و راگه‌یاندن به‌تایبه‌تی ئینته‌رنێت و مۆبیل ته‌له‌فوون وه‌کو تۆڕیی جاڵجاڵۆکه باڵیان به‌سه‌ر باکووری ئه‌فریقا و رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدا کێشاوه. ئێستا له زۆربه‌ی گونده دووره ده‌سته‌کانیش مۆبیل ته‌له‌فوون هه‌یه. تۆره کۆمه‌ڵایه‌تیه‌کانی وه‌کو فه‌یسبووک کۆنترۆڵکردنیان ئاسان نییه.
شۆرشی عه‌ره‌بی که له تونسه‌وه ده‌ستی پێ‌کرد و پاشان میسر و لیبیا و یه‌مه‌ن و به‌حره‌ینی گرته‌وه، ئێستا پریشکه‌که‌ی که‌وتۆته نێو په‌رێزی پیسی حیزبی به‌عس له سووریا و شاری ده‌رعه که ده‌که‌وێته خوارووی سووریاوه له نزیک سنووری ئوردوون، بووته ده‌روازه‌ی راپه‌رین له سووریا و سه‌رچاوه نافه‌رمییه‌کان باسی کوشتنی سه‌دان که‌س ده‌که‌ن له‌و شاره‌دا. ئه‌وانه‌ی که سه‌رکردایه‌تی خۆپیشاندانه‌کان ده‌که‌ن رووناکبیره ناسراوه‌کان نیین که به‌هۆی بیروبۆچونه‌کانیانه‌وه زیندانی ده‌کران، به‌ڵکه خه‌ڵکانی ساده‌ی نێو کۆمه‌ڵگه‌ن و سه‌ربه ئیخوانموسلیمه‌کانیش نین وه‌کو گۆڤاری دیشپیگلی ئه‌ڵمانی نووسیویه‌تی ڕژێمه‌که‌ی به‌شار ئه‌سه‌د هه‌میشه وه‌کو هه‌ره‌شه‌یه‌ک بۆ سه‌ر ئیستیقراری وڵاته‌که‌ی ده‌یناسێنێت.
به‌شار ئه‌سه‌د بۆ هێورکردنه‌وه‌ی خۆپیشانده‌ران و ته‌شه‌نه‌نه‌کردنی به‌خێرایی، ده‌ستی کرد به بانگاشه‌ی ریفۆرم کردن، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌یش راوێژکارێکی خۆی قوتکرده‌وه له‌به‌رده‌م راگه‌یاندانی جیهانی و عه‌ره‌بیدا و به‌ڵێنی دا که باری نائاسایی له سووریا هه‌ڵده‌گیرێت که له ساڵی 1963 واته ئه‌و ساڵه‌ی که حیزبی به‌عس له‌ڕێگای کوده‌تایه‌کی سه‌ربازییه‌وه هاته سه‌رحکووم، به‌ڵام کاتێک به‌شار ئه‌سه‌د له په‌رله‌مانی ئه‌و وڵاته‌دا قسه‌ی کرد و وه‌کو هه‌ر دیکتاتۆرێکی دیکه به چه‌پڵه رێزان پێشوازیان لێ کرد، باسی هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه یاساکان و لابردنی ره‌وشی نائاسایی نه‌کرد. به‌شار ئه‌سه‌د وه‌ک هه‌ر دیکتاتۆرێکی دیکه که‌وته کاوێژکردنه‌وه‌ی هه‌ره‌شه‌ی ده‌ره‌کی و ده‌ستی ده‌ره‌کی و وتی گه‌له‌کۆمه‌کێ له‌سه‌ر سووریا هه‌یه، دیاره ناڕاسته‌وخۆ مه‌به‌ستی له ئیسرایل و ئه‌مریکا بوو که دووژمنایه‌تی هاوپه‌یمانه گیانی به‌گیانیه‌کانی سووریا ده‌که‌ن، که ئه‌وانیش ئێران و حیزبووڵڵای لوبنانن. سووریا یه‌کێکه له گه‌نده‌ڵترین وڵاتانی ناوچه‌که و سیستێمێکی موخابه‌راتی به‌هێز ده‌یپارێزێت بۆیه زه‌حمه‌ته بتوانرێت چاوه‌ڕێی چاکسازی بنه‌ره‌تی لێ بکرێت، به‌شار ئه‌سه‌د که دوای کۆچیی دوایی باوکی بوو به سه‌رکۆمار، دوانزده ساڵ پیش ئێستا، به‌ڵێنی کۆمه‌ڵێک چاکسازی دا به‌ڵام هیچیانی نه‌خسته بواری جێبه‌جێکردنه‌وه، به‌و پێیه فرسه‌تێکی ئاڵتوونی له کیس خۆیدا چونکه زۆرێک له چاودێران پێیان وابوو به‌هۆی ئه‌وه‌ی که له رۆژئاوا خوێندوویه‌تی و زۆرجار بانگاشه‌ی کرانه‌وه‌ی ده‌کرد و له ته‌مه‌نێکی لاوێتیدا ده‌سته‌ڵاتی گرتۆته ده‌ست، ده‌کرا سیاسه‌تێکی جیاواز له‌وه‌ی باوکی پیاده‌بکردایه، به‌ڵام ئه‌ویش هه‌مان رێچکه‌ی گرت.
ئێستا که خۆپیشاندان خه‌ریکه شاره‌کانی دیکه ده‌گرێته‌وه به‌تایبه‌تی دیمه‌شق، پێ ده‌چێت سووریایش رووبه‌رووی چاره‌نووسێکی وه‌کو ئه‌وه‌ی یه‌مه‌ن ببێته‌وه. ئه‌وه‌ی که رۆژئاوای کوردستان بۆچی بێده‌نگی هه‌ڵبژاردووه یانیش به‌شێوه‌ی گه‌رسه‌یی به‌شداریان نه‌کردووه تا ئێستا، ره‌نگه به پله‌ی یه‌که‌م پێوندی به‌وه‌وه بێت که گه‌لی کورد له‌و پارچه‌یه‌دا نه‌یانه‌وێت هه‌روا له خۆرا ببنه به‌شێک له سه‌رهه‌ڵدانه‌کان، چونکه له‌بیریان نه‌چووه که جه‌ماوه‌ری عه‌ره‌بی حه‌وت ساڵ پێش ئێستا کاتێک رژێمی به‌عس قامیشلۆی خه‌ڵتانی خوێن کرد، هیچ ئاوڕێکیان لێ نه‌دایه‌وه و ته‌نانه‌ت نه‌بوونه هاوخه‌میشی. مه‌ترسی گه‌وره هه‌یه ئه‌گه‌ر رۆژئاوای کورستان به‌شداری بکات و عه‌ره‌به‌کان به به‌ڵێنه‌کانی به‌شار ئه‌سه‌د هه‌ڵبخه‌ڵه‌تێن، کۆمه‌ڵکوژی به‌دژی کورد ئه‌نجام بدرێت و به‌عسییه‌کان تۆڵه‌ی خۆیان له کورد بکه‌نه‌وه به‌تایبه‌تی که ژماره‌یه‌کی زۆر عه‌شایه‌ری عه‌ره‌ب ماڵوموڵکی کوردیان داگیرکردووه و بۆ به‌رژه‌وه‌ندیه‌کانی خۆیان بکه‌ونه کۆکوژی کورد، وه‌کو چۆن له سۆدان کۆمه‌ڵکوژی به‌دژی دارفۆییه‌کان کرا. ئه‌گه‌ر راپه‌رین له سووریا به‌رده‌وام بێت ئه‌وکاته کوردیش ده‌توانن رۆڵی خۆیان بگێرن، هه‌رچۆنێک بێت کوردی رۆژئاوای کوردستان له هه‌چ گۆرانکاریه‌ک له سووریا رووبدات سوودمه‌ند ده‌بن. یه‌کێک له زیندانییه سیاسییه کۆنکانی سووری که چه‌ندین ساڵ له زینداندا ماوه‌ته‌وه که هه‌م دوودڵه‌و هه‌میش به‌هیواوه چاو له گۆرانکارییه‌کان ده‌کات له گفتووگۆیه‌کدا ده‌ڵێت:"ئێمه ده‌مانه‌وێت سیستێمی سیاسی سووری بگۆڕین به‌هاوکاری رژێمی ئێستا، به‌ڵام پێده‌چێت تازه دره‌نگ بێت." مه‌به‌ستیش له‌و قسانه ئه‌وه‌یه که ڕژێمی سووری له‌سه‌ر دووڕیانی له‌ناوچووندایه و ره‌نگه تازه فریایی گۆرانکاری نه‌که‌ون، ئاخر ئه‌وه چلوهه‌شت ساڵه حیزبی به‌عس نه‌یتوانیوه خۆی بگۆرێت تۆ بڵیی له‌م به‌هاری شۆڕشه‌دا فریایی خۆگۆڕین بکه‌وێت، له ئاینده‌یه‌کی نزیکدا ده‌توانین وه‌ڵامی ئه‌و پرسیاره‌مان ده‌ست بکه‌وێت!
له لایه‌کی دیکه‌وه، تۆ بڵێی سارکۆزی سه‌رکۆماری فه‌ره‌نسا بۆ به‌ده‌ست خستنه‌وه‌ی شکستی سیاسی خۆی و سه‌رنجڕاکێشانی رای گشتی فه‌ره‌نسا به‌لای خۆیدا، وه‌ک چۆن به په‌له‌پرووزێ به بیانووی هاوکاریی مرۆڤانه‌وه، خۆی کرد به سه‌ره‌نێزه‌ی لێدانی لیبیا، هه‌مان هه‌ستی مرۆڤانه‌یان بجوڵێت بۆ ئه‌و رووداوانه‌ی که له سووریا رووده‌ده‌ن و هه‌مان کار بکات؟ یان به‌ره‌ی باکووری ئه‌فریقا ئه‌مجاره‌یش ده‌یکاته‌وه به سه‌رکۆمار و پێویستی به‌وه نابێت به‌رژه‌وه‌ندیه‌کانی خۆیان له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست بخه‌نه مه‌ترسییه‌وه؟
.
Inga kommentarer:
Skicka en kommentar