کورد و هه‌ڵبژاردنه‌کانی تورکیا
کاوه ئه‌مین
یه‌کێک له پایه گرنگه‌کانی سیستێمێکی دیموکراتی، هه‌ڵبژاردنه. له دوای ساڵانی په‌نجاکانی سه‌ته‌ی رابردووه‌وه، له تورکیا هه‌ڵبژاردن به‌ڕێوه ده‌چێت، به‌ڵام ئه‌وه به‌و مانایه نایێه‌ت که ئه‌و وڵاته دیموکراتی تێدا سه‌قامگیر بووه، به‌تایبه‌تی له باکووری کوردستان، هه‌تا سه‌ره‌تای نه‌وه‌ده‌کانیش کورد وه‌کو نه‌ته‌وه نه‌یتوانیوه نوێنه‌ری خۆی هه‌ڵبژێرێت، ئه‌و کوردانه‌یشی که ئه‌ندامی پارته تورکیه‌کان بوون، هیچ کاتێک نه‌یانتوانیووه و نه‌یانویستووه وه‌کو نوێنه‌ری کورد له په‌رله‌مانی ئه‌و وڵاته‌دا خۆیان نیشان بده‌ن، به‌ڵکو هه‌میشه له خزمه‌تی به‌رژه‌وه‌ندی خۆیان و به‌رژه‌وه‌ندی نه‌ته‌وه‌ی سه‌رده‌ستی تورک‌دا بوون.
دوای ئه‌وه‌ی بۆ یه‌که‌مین جار له1992، کورد ده‌نگیان به نوێنه‌ری خۆیاندا، زۆری پێنه‌چوو دیموکراتیه‌که‌ی تورکیا په‌رده درۆینه‌که‌ی له‌سه‌ر خۆی داماڵی و نوێنه‌ره‌کانی کورد به به‌هانه‌ی جوداخوازی له په‌رله‌مانی ئه‌و وڵاته کرانه ده‌ره‌وه و هه‌ندێکیان ره‌وانه‌ی حه‌پسخانه کران و ئه‌وانی دیکه‌یشیان په‌نایان بۆ ده‌ره‌وه‌ی وڵات برد. ئه‌وه چه‌ند خولێکه سه‌ره‌ڕای هه‌موو ئاسته‌نگیه‌کان کوردانی باکوور به‌شێوه‌یه‌کی سنوورداریش بێت توانیویانه نوێنه‌ری خۆیان هه‌ڵبژێرێن، به‌ڵام هێشتا نوێنه‌رانی کورد نه‌یانتوانیوه کاریگه‌ری گه‌وره له‌سه‌ر سیاسه‌تی ده‌وڵه‌تی تورکیا دابنێن، ئه‌وه‌یش په‌یوه‌ندی به که‌مته‌رخه‌می و بێتوانایی نوێنه‌رانی کورده‌وه نییه به‌ڵکو رێگری سه‌ره‌کی په‌یوه‌ندی به بوونی ئه‌و هه‌موو یاسا نادیموکراتیانه‌ی ئه‌و وڵاته‌وه هه‌یه که تا ئێستایش جگه له تورک هیچ نه‌ته‌وه‌یه‌کی دیکه به ره‌سمی دانی پێدا نانرێت، له هیچ وڵاتێکی دنیادا به‌ربه‌ستی وه‌کو ئه‌وه‌ی له تورکیا هه‌یه له‌به‌رده‌م پارته سیاسیه‌کاندا دانه‌نراوه. بۆ ئه‌وه‌ی پارتێکی سیاسی بتوانێت ئه‌ندام بنێرێته په‌رله‌مان ده‌بێت رێژه‌ی 10% له هه‌موو ده‌نگه‌کانی تورکیا بێنێ، بۆیه پارته کوردییه‌کان ناچاران په‌نا بۆ کاندیدی سه‌ربه‌خۆ به‌رن ئه‌ویش له وڵاتێکی داگیرکراوی وه‌کو کوردستاندا که ڕیژه‌ی نه‌خوێنده‌واری به‌چاو تورکیاوه له ئاستێکی به‌رزدایه و ده‌وڵه‌ت هه‌موو ئیمکاناتێکی خستۆته به‌رده‌م سیستێمی توانه‌وه‌ی کوردان، کارێکی ئاسان نییه.
ئه‌مساڵ ده‌وڵه‌تی تورک یه‌که‌م هه‌نگاوی ئه‌وه بوو که ئاسته‌نگی خسته به‌رده‌م ژماره‌یه‌ک له کاندیده کورده‌کان و له‌و رێگه‌یه‌وه هه‌ستی هۆشیاری نه‌ته‌وه‌یی کوردی تاقیکرده‌وه که دواجار به زه‌ره‌ری خۆیان ته‌واو بوو و گه‌لی کورد به‌ده‌نگێکی به‌رز ئه‌و ناهه‌قییه‌یان قبووڵ نه‌کرد و ده‌وڵه‌ت ناچار بوو له‌و تاقیکردنه‌وه‌یه پاشگه‌ز بێته‌وه. بۆیه په‌نایان بۆ گرتنی سیاسه‌تمه‌دران و خۆپیشانده‌رانی کورد برد. له ساڵی 1960 دا هه‌مان سیاسه‌ت له ئه‌فریقای باشوور تاقیکرایه‌وه، کاتێک ماندێلا و کۆنگره‌ی نیشتیمانی ئه‌فریقای باشوور داوایان له ده‌وڵه‌ت کرد که حکومه‌تێکی نیشتیمانی دابمه‌زرێت و ڕه‌شه‌کان وه‌کو سه‌ره‌تایه‌ک به‌وه رازی بوون که شه‌ست ئه‌ندامیان له په‌رله‌مانی ئه‌و وڵاته‌دا پێ بدرێ، له‌به‌رانبه‌ردا ڕه‌شه‌کان چالاکییه نافه‌رمانییه مه‌ده‌نییه‌کانیان رابگرن، به‌ڵام ده‌وڵه‌ت که‌وته گرتنی نوێنه‌رانی ڕه‌شه‌کان وزیدنانه‌کنیان لێ پڕکردن و درێژه‌یان به نه‌ژادپه‌رستی خۆیاندا. ئێستا له تورکیایش پارتی دادوگه‌شه پێدان ده‌یه‌وێت به‌شێوه‌یه‌کی شاردراوه په‌ره په‌نه‌ژارپه‌رستی خۆیان بده‌ن و بۆ ئه‌وه‌ی ده‌نگی نه‌ژادپه‌رسته‌کانیش مسۆگه‌ر بکه‌ن، درێژه به چالاکیه سه‌ربازی و سیاسیه‌کانیان دژی کوردانی باکوور ده‌ده‌ن. گریلا شه‌هید ده‌که‌ن، منداڵانی کورد زیندانی ده‌که‌ن، سووکایه‌تی به ژنانی کورد ده‌که‌ن و پۆلیس و سووپای تورکیا له کوردستاندا ده‌ستیان ئاوڵا کراوه و نوێنه‌رانی به‌ره‌ی ئاشتی و دیموکراتی ناتوانن وه‌کو پێویست بانگاشه‌ی هه‌ڵبژاردن بکه‌ن. به‌ڵام سه‌ره‌رای هه‌موو ئه‌و ناهه‌قیانه گه‌لی کورد هۆشیارانه مامه‌ڵه ده‌کات و خاوه‌ندارێتی له به‌هاو نرخه نه‌ته‌وه‌ییه‌کانی ده‌کات. ئه‌گه‌ر ده‌وڵه‌تی تورکیا و پارتی داداوگه‌شه‌پێدان، جاران ده‌یانتوانی له ڕێگای بانگاشه‌ی ئیسلامی درۆزنانه‌وه به‌شێک له کورده‌کان هه‌ڵبخه‌ڵتێنن، ئێستا هۆشیاری کورد گه‌یشتۆته ئه‌و ئاسته‌ی که چیدیکه به درۆ و بانگاشه‌ی هه‌موو موسڵمانین باوه‌ڕ نه‌که‌ن، کوردانی باوه‌ڕدار، خواپه‌رستی و ئیسلامه‌تی خۆیان له فۆرمێکی کوردانه‌دا ڕێکخستۆته‌وه.
هه‌ڵبژاردنی ئه‌مجاره چاره‌نووسسازه و پێده‌چێت کورد له‌گه‌ڵ هه‌موو ئاسته‌نگیه‌کانیشدا ژماره‌یه‌کی به‌رچاو نوێنه‌ری خۆیان ره‌وانه‌ی ئه‌نقه‌ره بکه‌ن، هه‌رچه‌نده کاری ده‌وڵه‌تی تورکیا له ئێستاوه نوخشانه‌یه‌کی خراپ لێده‌دات، به‌تایبه‌تی دوای قسه‌کانی ئه‌ردوغان که راسته‌وخۆ پشتیوانی له هێرشه سه‌ربازییه‌کان ده‌کات و به‌نیازن ژماره‌یه‌کی زۆرتر سه‌رباز و پۆلیس ره‌وانه‌ی باکووری کوردستان بکه‌ن، به‌ڵام دواجار ته‌نها کورد زه‌ره‌ر ناکه‌ن و ده‌ره‌نگ یان زوو هه‌رده‌بێت گوێ بۆ کوردان ڕابگرن، چونکه کورد ئێستا به هه‌موو بیروبۆچونه‌کانیانه‌وه دروشمێکی به‌مانایان به‌رزکردۆته‌وه که مه‌جالی بۆ هه‌نگاو به‌ره‌و دواوه نه‌هێشتۆته‌وه ئه‌ویش: یان ئازادی یان ئازادییه. ڕێگه‌ی دیکه‌یان له‌به‌رده‌م تورکیادا نه‌هێشتۆته‌وه.
ئه‌م پرۆسه سیاسییه‌ی که له تورکیا و باکووری کوردستان به‌رێوه‌ده‌چێت له زۆر رووه‌وه له پرۆسه‌ی سیاسی ئه‌فریقای باشوور ده‌چێت، ته‌نانه‌ت شێوه‌ی گفتوگۆی عه‌بدوڵلا ئۆجه‌لان له‌گه‌ڵ ده‌وڵه‌تدا، زۆر له پرۆسه‌ی دیالۆگی ماندێلا ده‌چێت، ته‌نها جیاوازییه‌که ئه‌وه‌یه که ماندێلا به‌نهێنی درێژه‌ی به گفتوگۆکانی ده‌دا! ئێستا تورکیا پێویستی به سه‌رۆکێکی وه‌کو دێ کلێرکه که به ئاشکرا جاڕی هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی نه‌ژادپه‌رستی دژی کوردان بدات، ئه‌گه‌رچی زۆر که‌س دڵیان به ئه‌ردغان خۆشه و به جوزه‌له‌که‌ی سه‌ما ده‌که‌ن، به‌ڵام هه‌ڵسوکه‌وتی ئه‌و پیاوه نیشانی ده‌دات که ئه‌و ئازایه‌تییه‌ی دێ کلێرکی تێدا نییه، که له‌یه‌ک کاتدا ماندێلای ئازاد کرد و قه‌ده‌خه‌ی له‌سه‌ر کۆنگره‌ی نیشتیمانی ئه‌فریقا هه‌ڵگرت.
هه‌ڵبژاردنی 12 حوزه‌یرانی داهاتوو، ته‌رازووی کێشانی هێزه، گومان له‌وه‌دا نییه که ته‌رازووی هێزی کورد له جاران سه‌نگین تر ده‌بێت، پرسیاره‌که ئه‌وه‌یه تۆبڵێی ئه‌م جاره به‌شی ئه‌وه بکات که به‌ته‌واوه‌تی گۆمی مه‌نگی سیاسه‌تی دژه کوردی له تورکیا بشڵه‌قێنێ؟
تێبینی: ئه‌م وتاره له رۆژنامه‌ی (رووداو)ی، 23 – 5 – 2011، بڵاو کراوه‌ته‌وه.
Inga kommentarer:
Skicka en kommentar