وڵاتی مه‌حموود باکسی ئێستایش سه‌ر به دوومانه
کاوه ئه‌مین
سوێد - رووداو
مه‌حموود باکسی زۆربه‌ی ته‌مه‌نی خۆی له سوێد تێپه‌ڕاند. به‌ڵام خه‌ونه‌که‌ی هه‌ر یه‌ک وڵات بوو (کوردستان). به‌ڵێنی له ئۆلف پاڵمه وه‌رگرت پشتوانی له کورد بکات، به‌ڵام تیرۆرکرا و چه‌ند ساڵێکیش تیرۆرکردنه‌که‌ی درایه پاڵ کورد. ته‌رمی مه‌حموود باکسی چووه وڵات، به‌ڵام هێشتا "سه‌رێ چیا به دوومانه"، (ئه‌و گۆرانییه‌ی ئه‌وی گه‌ریاند" له ئامه‌د ده‌گوترێته‌وه.
ڕۆژی یه‌کشه‌ممه، 19/12، له ستۆکهۆڵم مه‌راسمی یادکردنه‌وه‌ی، ده‌ساڵ تێپه‌ربوون به‌سه‌ر کۆچی دوایی نووسه‌ری کورد مه‌حموود باکسی (1946 – 2000) له ستۆکهۆڵم له‌لایه‌ن خانه‌وه‌ه‌که‌یه‌وه، سازکرا، له سمیناره‌که‌دا چه‌ندین که‌س له دۆستانی مه‌حموود باکسی قسه‌یان کرد.
کورد باکسی، برازای نووسه‌ر، به رووداوی راگه‌یاند که ویستوویانه دوای ده ساڵ بۆ جاری یه‌که‌م وه‌کو ڕێزلێنانێک له مه‌حموود باکسی که 27 کتێبی، چیرۆک و رۆمان و هه‌ڵسه‌نگاندنی سیاسی له‌سه‌ر کێشه‌ی کورد نووسیوه، کۆڕێک ساز بکه‌ن.
سه‌ره‌تا ئه‌کته‌ری به‌ناوباگی سوێدی و هاوڕێی مه‌حموود باکسی، تۆماس بولمه، به‌شێکی کورتی له ژیانی منداڵی باکسی خوێنده‌وه که تێیدا باسی ئه‌وه‌ی کرد، چۆن مه‌حموود باکسی ده‌ستی به خوێندن کردووه به‌بێ ئه‌وه‌ی زمانی تورکی بزانێت و چۆن مامۆستاکه‌ی له‌سه‌ر کوردی قسه‌کردنی لێی داوه و سووکایه‌تی پێ کردووه.
پاشان هاوسه‌ره سوێدییه‌که‌ی مه‌حموود باکسی، ئێلێن کلاسۆن چه‌ند په‌یڤێکی له‌سه‌ر ژیانی خۆی و مه‌حموود باکسی پێشکه‌ش کرد، تێیدا به کورتی باسی ژیانی بیستوپێنج ساڵی خۆی له‌گه‌ڵ نووسه‌ر و یاداوه‌رییه‌کانی وه‌کو هاوسه‌ر و رۆژنامه‌نووسێک، به‌بیرهێنایه‌وه و وتی" بیستوپێنج ساڵ ژیان له‌گه‌ڵ مه‌حموود باکسی، هه‌م تاڵ و هه‌میش شیرین بوو، به‌تایبه‌تی ئه‌و چه‌ند ساڵه‌ی کۆتایی ژیانی مه‌حموود به‌هۆی بیروباوه‌ڕه سیاسییه‌که‌یه‌وه، له‌لایه‌ن خزمانییه‌وه گۆشه‌گیر کرابوو، ڕه‌نگه مردن شتێکی خۆش بووبێت بۆ مه‌حموود باکسی و چونکه مردن پشوویه‌کی به‌رده‌وام بوو بۆی." له درێژه قسه‌کانیدا ئێلێن وتی که مه‌حموود باکسی که‌سێک بوو توانه‌یه‌کی زۆری هه‌بوو، که‌سێک بوو که هه‌میشه به خۆی و پێڵاوه بچکۆله‌کانییه‌وه له راکردندا بوو. به پێکه‌نییه‌نه‌وه وتی " نازانم چۆن بوو من ئاوا که‌وتمه داوی پیاوێکی باڵاکورتی سمێڵ زلی کورده‌وه، به‌ڵام هه‌ڵبه‌ت ده‌بێت من که‌وتبێتمه داوی شیرینی و دڵرفێنیه‌که‌یه‌وه، چونکه ئه‌و که‌سێکی خوێن‌شیرین بوو. زمانێکی خۆشی هه‌بوو هه‌ربۆیه من وه‌کو سکرتێرێک وابووم بۆی و نووسینه‌کانی له تورکی و کوردییه‌وه به ده‌می بۆ ده‌کردمه سوێدی و منیش ده‌منووسینه‌وه، به‌و شێوه‌یه به‌یه‌که‌وه چه‌ندین کتێبمان نووسی."
یه‌کێکی دیکه له‌وانه‌ی که به‌شداری کۆره‌که‌ی کرد، رۆژنامه‌نووسی به‌ناوباگی سوێدی و سه‌رنووسه‌ری پێشووی به‌شی فه‌رهه‌نگی رۆژنامه‌ی ئافتونبلادت و سه‌رۆکی پێشووی یه‌کێتی نووسه‌رانی سوێد، پێته‌ر کۆرنمان بوو، زۆری په‌سندی مه‌حموود باکسی هه‌م وه‌کو کوردێک و هه‌میش وه‌کو نووسه‌ر و رۆژنامه‌نووسێک دا. پێته‌ر به هۆی نووسین و پشتیوانییه‌کانی له کێشه‌ی کورد وتی: زۆرجار ده‌مبیست پێم ده‌ڵێن پێته‌ر کوردمان، ئه‌وه‌یش شانازییه‌کی گه‌وره بوو بۆ من. پێته‌ر کورنمان، باسی ئه‌و سه‌رده‌مه‌ی کرد که سه‌رۆکی یه‌کێتی نووسه‌رانی سوێد بووه و مه‌حموود باکسیش ئه‌ندامی ده‌سته‌ی کارکێڕی هه‌مان یه‌کێتی بووه، مه‌حموود باکسی وه‌کو نووسه‌رێکی چالاک به ئاماده‌بوان ناساند و باسی ئه‌وه‌ی کرد که هه‌میشه مه‌حموود باکسی بۆ ئه‌ندام بوونی نووسه‌رێک له یه‌کێتیه‌که‌ماندا، ره‌چاوی که‌یفه‌یه‌تی نووسینه ئه‌ده‌بییه‌کانی ده‌کرد و هیچ کاتێک بیری له‌وه نه‌ده‌کرده‌وه که ئه‌و نووسه‌ره هه‌ڵگری چ بیروباوه‌ڕێکه. هه‌روها باسی ئه‌وه‌ی کرد که ئه‌گه‌ر سه‌یری لیستی ئه‌ندامانی یه‌کێتی نووسه‌رانی سوێد بکه‌ین ده‌بینین که نووسه‌ر کورده‌کان له نێو په‌نابه‌راندا، به‌شی شێریان به‌رده‌که‌وێت، ئه‌وه‌یش نیشانه‌ی ئه‌وه‌یه که گه‌لی کورد له بواری ئه‌ده‌بیدا چالاکن، ره‌نگه ئه‌وه‌یش په‌یوه‌ندی به‌وه‌وه بێت که هه‌میشه بۆ زیندوراگرتنی زمانه‌که‌یان له خه‌باتدا بوون.
که‌یا ئیزۆل، هاوڕێی نزیکی مه‌حموود باکسی له پێوندییه‌دا به ڕووداوی وت: مه‌حموود باکسی، که‌سێکی به‌ته‌واوه‌تی کورد و کوردستانی بوو و هیچ کاتێک له‌سه‌ر کوردبوونی خۆی سازشی له‌گه‌ڵ که‌سدا نه‌کرد و هه‌موو ژیانی خۆیشی پێشکه‌ش به نه‌ته‌وه‌که‌ی کرد، که‌سێک بوو که هه‌میشه ده‌رگای ماڵه‌که‌ی بۆ هه‌موو کوردێک ئاواڵابوو، هه‌میشیش به‌به‌رده‌وامی که باسی کوردستانی بۆ سوێدییه‌کان ده‌کرد، وه‌کو وڵاتێکی داگیرکراو له‌لایه‌ن ئه‌و وڵاتانه‌ی کوردستانیان داگیریکرده‌وه ده‌ناسند، ره‌نگه هه‌زاران جار ئه‌وه‌ی دووباره‌کردبێته‌وه بۆ سوێدییه‌کان.
مه‌حوود باکسی جگه له‌وه‌ی که‌سێکی رووناک‌بیر و سیاسی بوو، که‌سێکی قسه‌خۆش بوو و هه‌میشه به چاوێکی گه‌شه‌وه له داهاتووی ده‌روانی و یارمه‌تی زۆری په‌نابه‌رانی کورد به‌گشتی و باکووری کوردستانی داوه و ته‌نانه‌ت له حه‌فتاکاندا بۆ پشتگری له په‌نابه‌رانی کورد، به‌پێ له شاری ئۆپسالاوه له‌گه‌ڵ چه‌ند هاوڕێکه‌ی خۆیدا، ڕێگایه‌کی دوورودرێژیان بڕی و راگه‌یاندنی ئه‌وکاته‌ی سوێد، زۆریان گرنگی پێدا، به‌ڵام به‌داخه‌وه له کاتی نه‌خۆشییه‌که‌یدا که له هه‌موو کاتێک پێویستی به هاورێ و که‌سوکاره‌که‌ی بوو، به‌هۆی ته‌له‌فونێکی عه‌بدوڵڵا ئۆجه‌لان و به‌شداری کردنی له به‌رنامه‌کانی مێدتێڤێی ئه‌وسا، پشتیان تێکرد و له کۆتایی ژیانیدا، زیاتر لایه‌نگرانی پارتی کرێکارانی کوردستان، خزمه‌تیان کرد، له‌و باره‌یه‌وه که‌یا ئیزۆل به رووداوی وت: به‌داخه‌وه دوا ساڵه‌کانی ژیانی هه‌ستی به‌ته‌نهایی ده‌کرد. من ئه‌وه به بیروباوه‌ڕی سیاسی و ماڵباتی و بێوه‌فای کوردانه‌وه گرێده‌ده‌م که له‌کاتی ته‌نگانه‌دا به‌هانای یه‌کتره‌وه نایه‌ن. به‌ڵام ئه‌وه‌یشی نه‌شارده‌وه که ئه‌و پشتیوانییه گه‌وره‌یه‌ی که هه‌ندێک لایه‌ن له دوا ساته‌کانی ژیانیدا لێیان کرد، بووه ده‌رمانێک و وای کرد که به ئارامی چاو لێک بنێ." ئێلێن کالسۆنی هاوسه‌ری مه‌حموود باکسیش له‌و باره‌یه‌وه به ڕووداوی وت که کورد ته‌حه‌مولی بیروڕای ئازاد ناکه‌ن و ته‌نانه‌ت سیاسه‌ت ده‌خه‌نه پیش هاورێیه‌تی و خزمایه‌تییه‌وه و ئه‌وه‌یش هه‌ڵه‌یه‌کی گه‌وره‌یه.
مه‌حموود باکسی که‌سێک بوو که له زۆر بواردا ئه‌سپی خۆی تاو ده‌دا و که‌سێکی ده‌نگخۆشیش بوو، مرۆڤ کاتێک گوێبیستی چه‌ند لاوکێکی به کورمانجی ده‌بێت، هه‌ست ده‌کات که له ناخی دڵییه‌وه نه‌ته‌وه‌که‌ی ده‌لاوێنێته‌وه. ئه‌کته‌ری به‌ناوبانی کورد و سوێدی و هاورێی نزیکی مه‌حموود باکسی، که‌مال گۆرگور، له‌وباریه‌وه ئاوا بۆ رووداو ئاخفی وتی: کاک مه‌حموود، که‌سێکی هه‌تا بڵێی کورد بوو و له ناخه‌وه بۆ کێشه‌ی نه‌ته‌وه‌که‌ی ده‌سووتا، که‌سێکی مرۆڤپه‌روه‌ر بوو، ده‌رگای ماڵه‌که‌ی وه‌کو دڵی بۆ هه‌موو کوردێک کراوه بوو، شه‌و بوایه یان رۆژ، پێیان بوتایه کوردێک پێویستی به‌تۆیه، خۆی ده‌چوو بۆ زیاره‌تی. ده‌بێت ئه‌وه‌یش بڵێم، شتێکی باڵکێش و ناوکۆیی له نێوان کاک مه‌حموود، ئه‌حمه‌د کایا و یه‌ڵماز گۆنای و مه‌مه‌د ئوزووندا، هه‌بوو، له‌به‌رده‌م داگیرکه‌ردا وه‌کو چیاکانی کورد
ستان وابوون، به‌ڵام دڵناسک بوون، کاک مه‌حموود که‌سێک بوو که زوو هه‌ستی بریندار ده‌بوو، به‌تایبه‌تی ئه‌گه‌ر کوردێک بێبنه‌ما ره‌خنه‌ی لێ بگراته. مه‌حموود باکسی له‌و ماوه دوورودرێژه‌ی که له سوێد بوو، چه‌ندین جار له‌لایه‌ن که‌سایه‌تیه سیاسیی و ده‌سته‌ڵاتداره‌کانی سوێده‌وه پێشوازی لێ کراوه و له‌سه‌ر کێشه‌ی کورد قسه‌ی کردووه، یه‌کێک له‌وانه سه‌رۆکوه‌زیری سوێد ئۆلف پاڵه‌مه بوو. که‌مال گورگه‌ر که خۆی له‌دانیشتنێکی مه‌حموود باکسی و پاڵمه‌دا به‌شداری کردووه ئاوا بۆ رووداو دوا: کاتێک چوین بۆلای ئۆلف پاڵمه، هه‌تا ده‌رگاکه‌ی ده‌ره‌وه به‌ره‌ورووی کاک مه
حموود هات و له ئامێزی گرت و له دانیشتنه‌که‌یشدا مه‌حموود باکسی راشکاوانه داوای له پاڵمه کرد که پشتیوانی کورد به‌گشتی و کوردانی باکوو به‌تایبه‌تی بکات و له‌سه‌ریان به‌جواب بێت، ئۆلف پاڵمه‌یش له‌وه‌ڵامدا سوپاسی کرد که له ڕێگای ئه‌وه‌وه باشتر به کێشه‌ی کورد ئاشنا بووه و به‌ڵێنی دا که پشتیوانی له داخوازیه‌کانی کورد بکات.
حموود هات و له ئامێزی گرت و له دانیشتنه‌که‌یشدا مه‌حموود باکسی راشکاوانه داوای له پاڵمه کرد که پشتیوانی کورد به‌گشتی و کوردانی باکوو به‌تایبه‌تی بکات و له‌سه‌ریان به‌جواب بێت، ئۆلف پاڵمه‌یش له‌وه‌ڵامدا سوپاسی کرد که له ڕێگای ئه‌وه‌وه باشتر به کێشه‌ی کورد ئاشنا بووه و به‌ڵێنی دا که پشتیوانی له داخوازیه‌کانی کورد بکات.
له کۆری یادکردنه‌وه‌ی مه‌حموود باکسیدا، چه‌ندین که‌سی دیکه وتاریان پێشکه‌ش کر
د له‌وانه عومه‌ر شێخمووس، چه‌ندین دیمه‌ن و وێنه‌ی مه‌حموود باکسی و چه‌ند لاوکێكی نیشانی ئاماده‌بووان درا.
د له‌وانه عومه‌ر شێخمووس، چه‌ندین دیمه‌ن و وێنه‌ی مه‌حموود باکسی و چه‌ند لاوکێكی نیشانی ئاماده‌بووان درا.
مه‌حموود باکسی وه‌کو نووسه‌ر و خه‌باتکارێکی سیاسی کورد، ته‌رمه‌که‌ی بردرایه‌وه بۆ ئامه‌د (دیاربه‌کر) و له‌لایه‌ن حه‌فتا هه‌زار که‌سه‌وه پێشوازی لێ کرا و به‌و وڵاته شادبووه که به‌شێکی ژیانی خۆی بۆ ته‌رخان کرد، به‌ڵام ئێستایشی له‌گه‌ڵدا بێت هێشتا "سه‌رێ چیا به دوومانه"، ئه‌و گۆرانییه‌ی که وه‌کو که‌مال گورگور وتی، مه‌حموود باکسی زۆری حه‌ز لێ ده‌کرد و هه‌رکاتێک گوێبیستی بوایه، فرمێسک به چاوه‌کانیدا ده‌هاته خواره‌وه.
تێبینی: ئه‌م بابه‌ته به هه‌ردوو زاراوه‌ی (کورمانجی خواروو و سه‌ر) له ڕۆژنامه‌ی روداوی، چاپی کوردستان و ئه‌وروپای 28-12/2101، بڵاو کراوه‌ته‌وه.
Inga kommentarer:
Skicka en kommentar