زمانی کوردی له باکوور
کاوه ئه‌مین
ده‌رباره‌ی گرنگی زمانی دایک، هه‌زاران لێکۆڵینه‌وه و گوتار نووسراون، هه‌موویشیان له‌سه‌ر ئه‌وه کۆکن که زمان یه‌کێکه له فاکته‌ره هه‌ره گرنگه‌کانی نه‌ته‌وه‌بوونی، نه‌ته‌وه‌یه‌ک. هه‌روه‌ها ته‌نها زمانه که ده‌توانێت، نه‌ته‌وه‌کان له یه‌کتر جیا بکاته‌وه. به شێوه‌یه‌کی زانستیش سه‌لمێندراوه که ئه‌گه‌ر منداڵێک زمانی دایکی خۆی به باشی بزانێت ئه‌وا ئاسانتر ده‌توانێت فێری زمانی دیکه ببێت. له لێکۆڵینه‌وه‌یه‌کدا سه‌لـمێنداروه، له ئه‌مریکا ئه‌و منداڵانه‌ی دوو زمان به باشی ده‌زانن، له وانه‌کانی دیکه‌یشدا له منداڵانی دیکه له پێشتره‌وه‌ن.
ئیسماعیل بێشکچی له کتێبێکی خۆیدا به ناوی "چه‌ند گوتن له‌سه‌ر روناکبیرێن کورد" که له ساڵی 1991 بڵاو کراوه‌ته‌وه، دوای ئه‌وه‌ی که په‌سنی پارتی کرێکارانی کوردستان ده‌دات له هه‌موو روویه‌که‌وه، به‌ڵام که دێته سه‌ر ده‌وری ئه‌و پارته له‌و سه‌رده‌مه‌دا له‌مه‌ڕ زمانی کوردی، ره‌خنه‌ی توندیان لێ ده‌گرێت، چونکه وه‌کو پێویست گرنگیان نه‌دابوو به زمانی کوردی. ئیسماعیل بێشکچی باسی کتێبێک ده‌کات که پێم وایه له لایه‌ن به‌رێز عه‌بدوڵڵا ئۆجه‌لانه‌وه له ساڵی 1985 بڵاو کراوته‌وه و ده‌نووسێت:"میلتانه‌کانی PKK ده‌بێت کوردستانیان خۆش بوێت، ده‌بێت گرێدراوی نه‌ته‌وه‌که‌یان بن، ده‌بێت بۆ رزگاری نه‌ته‌وه‌یی کوردستان فیداکاری گه‌وره بکه‌ن و هتد. به‌ڵام له‌سه‌ر زمانی کوردی، په‌راویزێکی بچکۆله‌ی‌ش نه‌نووسراوه." بێشکچی پێی وایه که ئه‌وه کێماسییه‌کی گه‌وره‌یه که PKK وه‌کو پیویست نرخ و به‌هاو گرنگی زمانی کوردی بۆ ئه‌ندامه‌کانی روون نه‌کردۆته‌وه. ئه‌و کاته PKK پێی وابوو که له پێشدا ده‌بێت وڵات ڕزگار ببێت، کورد سنووره‌کان له مێشکی خۆیاندا بسڕنه‌وه و پاشان زمانی کوردی گرنگی پێ بدرێت.
PKK تێگه‌یشت که نه‌خێر زمان ئامرازێکی هه‌ره گرنگه بۆ ناسنامه‌ی نه‌ته‌وه‌ی کورد، ئێستا که‌مپینی زمانی دایک جێگای تێزه‌کانی دیکه‌ی PKK و ڕێکخراوه‌کانی سه‌ر به‌و پارته گرتۆته‌وه، کورد ده‌ڵێت زه‌ره‌ر له نیوه‌یشیدا بگه‌رێته‌وه هه‌ر قازانجه. سه‌لاحه‌دین ده‌میرتاش له ئاخافتنێکی خۆیدا باسی ئه‌وه‌ی کرد که نه‌ک هێشتا زوو نییه بۆ گرنگی دان به زمانی کوردی، به‌ڵکه ئه‌وان چل ساڵ دواکه‌وتوون و بۆیه داوای لێبووردنی له کورد کرد. بۆ ئه‌وه‌ی زمانی کوردی جێگا به‌زمانی کۆڵۆنیالیزمی تورکی لێژ بکات، ده‌بێت هه‌موو ئه‌و به‌ڵێنانه به‌شێوه‌یه‌کی گشتی بخرێنه کرداره‌وه و ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر بکرێت ده‌بێت بایکۆتی زمانی تورکی بکرێت که ئێستا نه‌ک به باکووره‌وه ناوه‌ستن به‌ڵکو ده‌یانه‌وێت له ڕێگای زنجیره تورکییه‌کانه‌وه خۆیان بکه‌ن به ناو ماڵی هه‌موو کوردێکدا له پارچه‌کانی دیکه‌ی کوردستاندا.
ئێستا دوای بیستوپێنج ساڵ له بڵاو کردنه‌وه‌ی ئه‌و کتێبه و سه‌دان کتێبی دیکه به تورکی،
بێشکچی له‌و کتێبه‌ی خۆیدا باسی ئه‌شکه‌نجه‌ی زیندانیانی کورد له زیندانی دیاربه‌کر ده‌کات که گه‌یشتبووه لووتکه. به‌ڵام کاتێک باسی قاره‌مانێتی شادره‌وان مه‌زڵوم دۆغان ده‌کات که له زیندانی دیاربه‌کر له نه‌ورۆزی 1982 دا، ئاگری به‌ردایه جه‌سته‌ی خۆیی و شه‌هید بوو ده‌ڵێت: ئه‌گه‌ر مه‌زڵوم دۆغان له کاتی دادگاییه‌که‌یدا به‌زمانی کوردی پارێزگاری له خۆی بکردایه، ئاخۆ ئێستا نه‌تیجه‌که‌ی چۆن ده‌بوو؟ خۆشبه‌ختانه ئێستا ڕێهه‌ڤاڵه‌کانی مه‌زڵوم دۆغان له زیندانی ئاماد ئاماده‌نین به زمانی تورکی پارێزگاری له خۆیان بکه‌ن، ئێستا زمانی کوردی بووته گرێی سه‌ر دڵی ده‌وڵه‌تی تورک، به‌ڵام به‌داخه‌وه هێشتا له ئه‌وروپا کوردانی باکوور وه‌کو پێویست خۆیان ناکه‌ن به خاوه‌نی زمانه‌که‌یان و تا ئێستایش کوردی نه‌یواتوانیه‌وه ببێته زمانی فه‌رمی زۆرێک له کوردانی باکوور، ئه‌وه‌یش خه‌ته‌رێکی گه‌وره‌یه، بۆیه ده‌بێت ئه‌وانه‌ی ره‌نگڕێزژی سیاسه‌ت ده‌که‌ن له باکوور، به‌جددی له‌سه‌ر ئه‌و پرسه گرنگه هه‌ڵوێستیان هه‌بێت، ده‌نا سیاسه‌تی بانێک و دووهه‌وا نابێت!
بێشکچی جوانی بۆ چووه کاتێک داوا له کوردانی باکوور ده‌کات و ده‌ڵێت: " کاتێک ئێوه ئه‌وه‌لییه‌ت بده‌نه زمانی کوردی، یه‌کسه‌ر ده‌وڵه‌تی کوردی دانامه‌زرێت. به‌ڵام ئه‌گه‌ر وه‌کو پێویست گرنگی بده‌نه زمانه‌که‌تان و لێکۆڵینه‌وه له‌سه‌ر چاند و دیرۆک و فه‌رهه‌نگی کوردی بکه‌ن، ئه‌وا ئێوه پێویستبوونی دامه‌زارندی ده‌وڵه‌تێکی کوردی به گرنگ ده‌بینن. پرۆسه‌یه‌کی وا، پێویستبوونی دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌تێکی کوردی به شێوه‌یه‌کی ئاشکرا ده‌خاته به‌رچاو، به‌ڵام مرۆڤ به‌زمانی کۆلۆنیالیست ناگاته هیچ شوێنێک و ته‌نانه‌ت به‌زمانی دوژمن مرۆڤ ناتوانێت ئۆتۆنۆمیش به‌ده‌ست بخات. خه‌باتی چه‌کداری ئێوه چه‌ند به‌هێز ده‌بێت با ببێت، هه‌تا ئێوه ده‌ست له زمانی کۆلۆنیالیسته‌کان به‌رنه‌ده‌ن، سه‌رفرازای سیاسیش به ئاسانی ده‌سته‌به‌ر نابێت."
ئه‌م په‌یڤانه‌ی بێشکچی بیست ساڵ پێش ئێستا ئاراسته‌ی PKK کراوه، ئه‌گه‌ر ئه‌و کاته هێنده‌ی ئێستا گرنگی به زمانی کوردی بدرایه، تۆ بڵێی ئێستا ڕه‌وشی کورد و زمانه‌که‌ی بگه‌یشتایه کوی؟ پرسیارێکه ده‌بێت هه‌میشه کوردانی باکوور له خۆیانی بکه‌ن.
تێبینی: ئه‌م وتاره له رۆژنامه‌ی رووداوی ژماره (80)ی رۆژی سێشممه 25 – 1 – 2011 دا به هه‌ردوو زاروه‌ی کومنجی خوارو و سه‌رو بڵاو کراوه‌ته‌وه.
Inga kommentarer:
Skicka en kommentar