ئێلین کلاسۆن: ماڵه‌که‌مان ببوو به ماڵی کوردان!
کاوه ئه‌مین
ئێلین کلاسۆن، هاوژینه سوێدییه‌کی مه‌حموود باکسی، که هه‌موو کتێبه‌کانی مه‌حموود باکسی کرۆته سوێدی و هاوکارییه‌کی زۆری کردووه. دوا کتێبیشی دوای کۆچی دوایی مه‌حموود باکسی به‌ناوی "بیره‌وه‌ریه‌کانی تاروگه" نووسیوه که باسی ژیانی مه‌حموود باکسی ده‌کات. به‌ڵام له‌م گفتوگۆیه‌دا ده‌ڵێت: ئیتر پیربووم، به‌سه، ئه‌وه‌ی له‌ده‌ستم هاتووه کردوومه.
ڕووداو: یه‌که‌مین کورد که پێی ئاشنا بوویت کێ بوو؟
ئێلین: یه‌که‌مین کورد که ناسیم، مه‌حموود باکسی بوو، ئه‌ویش له ئاهه‌نگێکدا بوو که بۆ سه‌ردانی وێنه‌گری تورک، ده‌مین ئۆزلوو، هاتبوو.
رووداو: چۆن بوو ئه‌و ژماره زۆره کتێبه‌تان نووسی، چۆن رێکه‌وتن له‌سه‌ر نووسینی ئه‌و کتێبانه؟
ئێلین: مه‌حموود نه‌یده‌توانی به سوێدی بنووسێت، ئه‌و سه‌ره‌تا به تورکی ده‌ینووسی و پاشان به‌ده‌می بۆی ده‌کردمه سوێدی و منیش ده‌منووسیه‌وه و رێکم ده‌خست.
رووداو: یه‌که‌مین کتێبتان به سوێدی ناوی چی بوو؟
ئێلین: یه‌که‌مین کتێبی مه‌حموودم له ئینگلیزیه‌وه کرده کوردی، ئه‌و خۆی به تورکی نووسیبووی، کتێبکه به ناوی "ئه‌رێ تۆ" بوو. ئاخر من هه‌م رۆژنامه‌نووس و هه‌میش وه‌رگێڕ بووم. دیاره هیچ کاتێک فێری تورکی نه‌بووم، کوردیش که‌مێک فێر بووم.
رووداو: هۆی چی بوو که کاتێکی زۆری ژیانی خۆتت بۆ کێشه‌ی کورد ته‌رخان کرد؟
ئێلین: به پله‌ی یه‌که‌م له‌به‌ر ئه‌وه‌ی که زمانی کوردی زمانێکی قه‌ده‌خه‌بوو. مه‌حموود کاریگه‌ریه‌کی زۆری له‌سه‌ر دانام و راستییه‌که‌ی خۆیشم پێم خۆش بوو و سه‌رنجراکیش بوو بۆم.
رووداو: ئه‌وه‌ی من بیستوومه که تۆ بوویت له ڕێگای ئۆسڤالد سۆدرکڤیسته‌وه، له سالێ 1976 دا، کێشه‌ی کوردتان برده ناو په‌رله‌مانی سوێد؟
ئێلێن: راسته، من ئه‌و کاته سکرتێره‌ی پارتی چه‌پی کۆمۆنیست بووم له په‌رله‌مان، په‌رله‌مناتاره‌کان هه‌میشه خۆیان ئه‌و ده‌قانه‌یان نه‌ده‌نووسی که وه‌کو پێشنیاز ده‌یانبرده په‌رله‌مانه‌وه، من به‌شێکیانم بۆ ده‌نووسین.
رووداو: ژماره‌یه‌کی زۆر له سه‌رکرده کورده‌کانت بینیووه، به‌بڕوای تۆ کام له‌و سه‌رکردانه، توانای دیبلۆماسی زۆربوو؟
ئێلین: قاسملوو توانایه‌کی باشی هه‌بوو، چونکه ئه‌و خۆی له ئه‌وروپا ده‌ژیا.
رووداو: بیره‌وریه‌کی خۆش که له‌گه‌ڵ مه‌حموود باکسیدا له یاده‌وریتا مابێت؟
ئێلین: کاتێک بڕیارمان دا به‌یه‌که‌وه بژین، ماڵه‌که‌مان بووبووه ماڵی هه‌موو کوردێک، به کۆمه‌ڵ سه‌ردانیان ده‌کردین، رۆژگارێکی خۆش بوو بۆ ئه‌و کاته، چونکه ئه‌و کاته تا‌قه‌تم زۆر بوو.
.
رووداو: که‌مێک باسی دوا ساته‌کانی ژیانی مه‌حموود باکسیمان بۆ بکه؟
ئێلین: مه‌حموود له کۆتای ژیانیدا زۆرخۆی له پارتی کرێکارانی کوردستان نزیک کرده‌وه، ئه‌وه‌یش دوای ئه‌وه‌ی که ئۆجه‌لان به ته‌له‌فوون قسه‌ی له‌گه‌ڵ کرد و به‌شداری به‌رنامه‌کانی مێدیا تیڤی ده‌کرد، ئه‌وه‌یش بووه هۆی ئه‌وه‌ی که خزمه‌کانی لێی تووره بوون، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی که زۆریش نه‌خۆش بوو، به‌ڵام گۆشه‌گیریان کرد. ده‌بێت ئه‌وه‌یش بڵێم که کورده‌کان به گشتی سیاسه‌ت ده‌خه‌نه پێش هه‌موو شتێکه‌وه و ته‌نانه‌ت سیاسه‌ت له‌لای ئه‌وان له پێش هاورێیه‌تی و باوکودایک و دراوسێیه‌تیشه‌وه‌یه، هه‌ر ئه‌وه‌یشه که بووه‌ته هۆی ئه‌وه‌ی پارته کوردییه‌کان له‌یه‌کتر دوورده‌که‌ونه. پێم وایه ئه‌وه هه‌ڵه‌یه‌کی گه‌وره‌یه.
رووداو: کاتێک مه‌حموود باکسی سه‌ردانی ئۆلف پاڵمه‌ی کرد، هیچت له‌بیرماوه له قسه‌کانیان؟
ئێلین: پاڵمه بیروای پۆزه‌تیف بوو له‌سه‌ر کورد، ئه‌و وێنانه‌ی که له‌گه‌ڵ پاڵمه و زۆر شوێنی دیکه گیراون، من گرتوونم، واته له‌و لایه‌نیشه‌وه من خزمه‌تێکی باشم کردووه. دیاره من سه‌ردانی هه‌موو پارچه‌کانی کوردستانم کردووه و بیروه‌ری خۆش و ناخۆشم زۆرن. به‌داخه‌وه که پاڵمه تیرۆرکرا، زۆر ناخۆش بوو، چونکه کوردیان تێوه گلان، کورده‌کان خۆیان رووبه‌رووی زۆر شت بوونه‌ته‌وه، کورد بوون زه‌حمه‌تییه‌کی زۆری به‌داوه‌بوو، به‌ڵام بۆ منێکی سوێدی شتێکی ئاسان نه‌بوو، ئه‌وانه رووداوی ناخۆش بوون.
رووداو: دوا نووسین له‌سه‌ر کورد چی بوو؟
ئێڵین: دوا کتێبێکم به ناوی "بیره‌وه‌ریه‌کانی تاراوگه" یه، پێم وایه ئیتر ئه‌وه به‌س بێت، خۆت ده‌بینیت که ئێستا پیربووم. به‌داخه‌وه من کچیکم هه‌بوو که تووشی نه‌خۆشی ده‌روونی بوو، خۆی کوشت ئه‌وه کاریگه‌ری زۆری له‌سه‌ر دانام. وه‌کو ئه‌وه وابوو که دنیام به‌سه‌ردا بڕوخێت
رووداو: له‌وماوه‌یه‌دا که تۆ له‌سه‌ر کوردت کردۆته‌وه، له‌لایه‌ن تورکیاوه هه‌ڕه‌شت لێ نه‌کرا؟
ئێلێن: نه‌خێر، من که‌سێک نه‌بووم که بترسم، به‌ڵام ئێستا ئیتر توانام نه‌ماوه و پێم وایه ئه‌وه‌ی له‌ده‌ستم هاتبێت کردووه‌مه.
تێبینی: ئه‌م گفتوگۆیه به‌زاراوه‌ی کورمانجی سه‌رو له رۆژی 25-1-2011 له رۆژنامه‌ی رووداو دا، بڵاو کراوه‌ته‌وه.
Inga kommentarer:
Skicka en kommentar