چاکسازی ئارامی کوردستان ده‌پارێزێ
کاوه ئه‌مین
ئه‌م وتاره له رۆژنامه‌ی (رووداو)ی ئه‌مرۆ، 21 – 2 – 2011 دا، بڵاوکراوه‌ته‌وه
ئه‌و گۆرانکاریانه‌ی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست و باکووری ئه‌فریقا که له توونسه‌وه ده‌ستی پێ‌کرد و چه‌ندین وڵاتی گرتۆته‌وه ناویان لێناوه "شۆڕشی سپی"، مه‌به‌ست له شۆرشێکه که خوێنی تێدا نه‌رژێت، ئه‌گه‌رچی ده‌یان که‌سیش بوون به قووربانی به‌داخه‌وه. گۆرانکاریه‌کان هه‌رچۆنێک بن کاریگه‌ریان به‌سه‌ر ته‌واوی ناوچه‌که‌وه ده‌بێت و سه‌رده‌مێکی نوێ ده‌ستی پێکردووه. من پێشتر له وتارێکدا باسی ئه‌وه‌م کردبوو که ناکرێت کوردستان به‌و وڵاتانه بچوێنین، چونکه گه‌وره‌ترین جیاوازی نێوان ئه‌وان و کوردستان ئه‌وه‌یه که ئه‌وان خاوه‌نی کیانی سه‌ربه‌خۆن، کاتێک دیکتاتۆرێکی وه‌کو حوسنی موباره‌ک که سی ساڵه حکوم ده‌کا
ت و تادوا چرکه‌ساتیش پێی وایه یانیش داوده‌ستگه گه‌نده‌ڵ و ماستاوچییه‌کانی ده‌وروبه‌ری وایان تێگه‌یاندبوو که خه‌ڵک به‌دڵ و به‌گیان له‌گه‌ڵیدان، به‌ڵام کاتێک به‌خۆیی زانی تازه کار له‌کارترازابوو، ته‌نها جیاوزایه‌کی نێوان ئه‌و و چاوچیسکۆی رۆمانیا ئه‌وه بوو که حوسنی نه‌چووه به‌رده‌می خه‌ڵکی راپه‌ریووی گۆره‌پانی ته‌حریر، که‌چی چاوچیسکۆ وای ده‌زانی خه‌ڵک گوڵبارانی ده‌که‌ن تا کاتێكی زانی خۆی و ژنه‌که‌یان له‌نێوبرد.
حکوومه‌تی هه‌رێمی کوردستان، ده‌سته‌ڵاتێکی دیکتاتۆری نییه و به‌ده‌نگی خه‌ڵک هاتۆته سه‌رحکوم، راسته هه‌روه‌ها مه‌سعوود بارزانیش به‌ده‌نگی خه‌ڵک بووته سه‌رۆکی هه‌رێم. به‌ڵام ئه‌وه‌ی که لای که‌س شاراوه نییه و مه‌ته‌ڵێک نییه هه‌ڵنه‌هێنرێت ئه‌وه‌یه که له منداڵێکی ده ساڵییه‌وه هه‌تا لووتکه‌ی هه‌ره‌می هه‌رێم، باسی گه‌نده‌ڵی ده‌که‌ن، گه‌نده‌ڵییه‌ک که وه‌کو خۆره چۆته ناو جومگه‌کانی هه‌یکه‌لی حکوومه‌ته‌وه، ئه‌وه‌یه گه‌وره‌ترین هه‌ره‌شه له‌سه‌ر ده‌سته‌ڵاتی کوردی نه‌ک ده‌وره‌به‌ر و خۆپیشاندان که مافێکی سروشتی و سه‌ره‌تاییه له سیستێمی دیموکراتیدا.
به‌ڵام به‌ڕاستی ئه‌و ڕه‌وشه نائارامه‌ی چه‌ند رۆژێکه سلێمانی تێکه‌وتووه، جێگه‌ی هه‌ڵوێسته له‌سه‌رکردنێکی گه‌وره‌یه. رۆژی 17 شوبات رووداوێک له سلێمانی روویدا که وه‌ک شه‌ڕی به‌رده‌رکی سه‌را ده‌چێته مێژووه، به‌ڵام جیاوازیه‌که ئه‌وه‌یه که ئه‌ویان بۆ رزگاری بوو له‌ده‌ست ودوژمن به‌ڵام ئه‌میان بۆ هه‌ڵوه‌شانه‌وه و سووککردنی ده‌سته‌ڵاتێکی خۆماڵی نه‌ک ته‌نها له‌به‌رچاوی خۆمان به‌ڵکو له‌به‌رچاوی دنیایش. کاتێک ڕێکخراوێک میتینگێک بکات بۆ پشتیوانی له گه‌لانی میسر و توونس که هه‌قێکی دیموکراتی خۆیانه، به‌ڵام هه‌قێکی دیموکراتی خه‌ڵکانی دیکه‌یشه لیێان بپرسن، براییه‌نه، که ده‌ڵیم برایینه چونکه تاکه ژنێک له‌و خۆپیشاندانه‌دا نه‌بوو که دوای میتینگه دروست بوو، ته‌واو "پیاوانه" بوو. رووخاندنی رژێمێکی دیکتاتۆری به‌هیوای هێنانی رژێمێکی دیموکراتی له‌هه‌ر وڵاتێک‌دا، جێگای دڵخۆشییه. به‌ڵام ئه‌وه‌یشمان له‌بیر نه‌چێت هه‌ر ئه‌و میسریانه بوون که کچانی ئه‌نفالیان له براعه‌ره‌به به‌عسیه‌کانیان ده‌کڕی و له مه‌لهاکانی میسردا کاریان پێ ده‌کردن؟ ئه‌رێ له‌کاتی ئه‌نفالدا کام میسری، توونسی، کوێتی یان له‌و په‌نجا وڵاته موسڵمانه کامیان دوو فرمێسکیان بۆ ئه‌نفاله‌کانی ئێمه ڕشت؟ با ئه‌م قسانه‌یه‌ش ببه‌ینه بیرکردنه‌وه‌ی ناسیۆنالیستی سه‌ره‌تاییانه‌ی ئێمه‌ومانان وه‌کو هه‌ندێک ده‌ڵێن. به‌ڵام ئه‌ی کاتێک خۆپیشاندانه‌که له‌به‌ر ده‌رکی سه‌را کۆتای‌یان پێهات، بۆ کۆمه‌ڵێک خه‌ڵک درێژه‌یان پێداو و به‌ره‌وه شه‌قامی سالم و لقی چواری پارتی رۆیشتن و که‌وتنه به‌ردباران کردنی؟ دیاره بۆ ئه‌وه‌ی نان وپیڤاز به‌قسه‌کانمه‌وه نه‌خۆن، من هه‌ر له سه‌ره‌تاوه دژی ته‌قه‌کردن و وه‌ڵمدانه‌وه‌ی خۆپیشانده‌رانم لایه‌ن لقی چواره‌وه و هه‌رچییان به‌سه‌ر بهاتایه نه‌ده‌بوو ئه‌وه‌یان بکردایه. ئه‌ی خێره له هه‌ولێر، باره‌گای گۆران پاش چه‌ند کاژێرێک سوتێنرا؟ ئه‌و په‌رچه‌کرداره به‌له‌زه بۆ؟ بۆیه ئه‌و داوایه‌ی نێچیروان بارزانی جێگری سه‌رۆکی پارتی، داوایه‌کی ره‌وایه که ده‌ڵێت ده‌بێت لێکۆڵینه‌وه له هه‌ردوو رووداوه‌که بکرێت و ئاشکرا بکرێن، ده‌کرێت لێکۆڵینه‌وه‌یه‌کی بێلایه‌نانه‌ی له‌وجۆره گه‌ره‌نتی بێت بۆ دووباره نه‌بوونه‌وه‌ی ئه‌و شتانه.
له‌یه‌که‌م ساتیشه‌وه، بزووتنه‌وه‌ی گۆران، به‌ئاشکرا وتیان که هیچ په‌یوه‌ندیه‌کیان به‌و خۆپیشاندانه‌وه نه‌بووه و راستیش ده‌که‌ن، چونکه ئه‌وان له کاتی هه‌ڵبژاردنه‌کانی ساڵی رابردوودا به ئاشکرا خۆیان نیشاندا و هێزی خۆشیان تاقی کرده‌وه، بۆیه گومان هه‌یه که چه‌ند که‌سێک له‌و خۆپیشندانه‌دا به‌ده‌ستێکی ده‌ره‌کی ئه‌و کاره‌یان کردبێت، ئینجا ئه‌گه‌ر سه‌ربه حیزبه جیاجیاکانیش بن. ئاخر خۆ ئێستا باشووری کوردستان تیژیه له سیخوری وڵاتانی ده‌وربه‌ر، له هه‌مووی سه‌یرتر ئه‌وه‌یه که په‌یامنێرێکی ته‌له‌فزیۆنی سه‌حه‌ره که خۆی خه‌ڵکی باشووره به‌شێوه‌یه‌کی وا حه‌ماسی هه‌واڵی خۆپیشاندانه‌که‌ی بڵاو ده‌کرده‌وه وه‌کو ئه‌وه‌ی بۆ ته‌له‌فزیۆنێکی سوێدی قسه بکات و ئێران به شایه‌ن و ته‌راز ئازادی و مافی مرۆڤ دابه‌ش بکات به‌سه‌ر نه‌ته‌وه‌ی کورددا له ئێران. حه‌یا قه‌تره‌یه‌که که تکا ده‌تکێت!
له‌وه‌یش سه‌یرتر، هه‌ندێک که‌س به‌ناوی هه‌موو کوردانی تاراوگه‌وه که‌وتوونه‌ته رێکخستنی خۆپیشاندان و ته‌نانه‌ت هه‌وڵدان بۆ گرتنی ئۆفیسی حکومه‌تی هه‌رێم له به‌ریتانیا، ئه‌وه له کاتێکدایه که ده‌یان ساڵه ئێران و تورکیا به‌به‌رده‌وامی باشووری کوردستان بۆردومان ده‌که‌ن، ژماره‌یه‌کی که‌م نه‌بێت که‌س له‌و خۆپیشاندانانه‌ی که به‌دژی ئه‌و وڵاتانه کراون به‌شداریان نه‌کردووه؟ ئه‌ی خێره وا هه‌ستی نیشتیمانپه‌روه‌یتان بزواوه و دوای یه‌ک رۆژ هه‌ڵده‌کوتنه سه‌ر ئۆفیسیی حکومه‌تی هه‌رێم.
کورد ده‌ڵێت تا ساحه‌ب ماڵ دزی گرت، دز ساحه‌ب ماڵی گرت. باوکی جوانه‌مه‌رگ رێژوان وه‌کو ئه‌رکێکی نه‌ته‌وه‌یی و ئه‌خلاقی بانگی ئه‌وانه ده‌کات که ده‌یانه‌وێت کوردستان به‌ره‌ونائارامی به‌رن که با به‌ناوی کوره‌که‌ی ئه‌وه‌وه سیاسه‌ت نه‌که‌ن و ته‌نانه‌ت هێنده جوامێره ده‌ڵێت با خوێنی کوره‌که‌م ببێته هه‌وێنی ئاشتی و ته‌بایی کورد، که‌چی خه‌ڵکانێک درێژه به توندوتیژه‌یه‌کان ده‌ده‌ن.
ئێستا که ره‌وشه‌که به‌و شێوه‌یه ده‌بێت هه‌رچی زووتره ئه‌وانه‌ی ره‌نگڕێژی سیاسه‌تی کوردی ده‌که‌ن جا چاک یان خراپ له ده‌سته‌ڵات، و به ئۆپۆزسیۆنه‌وه دانیشن و هیچ شه‌رمیش نییه با داوای لێبووردن له خه‌ڵک بکه‌ن، با ده‌ست بکه‌ن به‌چاکسازی و گه‌رانه‌وه‌ی هه‌موو موڵکه‌کانی ده‌وڵه‌ت. چونکه ئه‌گه‌ر ئه‌وان چاکسازی بکه‌ن و ته‌بایی هه‌بێت و یه‌کسانی له‌نێو گه‌ل و ئه‌واندا هه‌بێت، هیچ ده‌ستێکی ده‌ره‌کی و زره‌کوردیش ناتوانێ زه‌فه‌ر به ئارامی کوردستان به‌رێ. ده‌نا دره‌نگ یان زوو کوردیش ده‌بێت "شۆڕشی سپی" ده‌ستپێبکات. پێداهه‌ڵدان نییه ئه‌گه‌ر بڵێم ئافه‌رین بۆ ئه‌وانه‌ی پاسۆکیان دامه‌زراند کاتێک له ساڵی 1975، له که‌رکووکه‌وه دروشمی "کوردستانێکی ئازاد - گه‌لێکی یه‌کسانیان" به‌رزکرده‌وه، ئاخر ئازادی و یه‌کسانی ئه‌و دوو هاوکیشه‌یه‌ن به‌بێ یه‌ک ناته‌وان، ئازادی بێ یه‌کسانی و به‌ختیاری گه‌ل، ئیفلیجه، باشترین نموونه‌یش توونس و میسره، ده‌نا ده‌بێت بپرسین بۆ گه‌لانی سوێد و نه‌رویچ لاسایی میسر ناکه‌نه‌وه و پێویستیان به ساحه‌ی ته‌حریر نییه.
Inga kommentarer:
Skicka en kommentar